پۆلیسی کەرکووک: بکوژانی بازرگانەکەی کەرکووک دەستگیرکران

27-05-2023
نەهرۆ محەممەد
هێزە ئەمنییەکان و یەکێک لە تۆمەتباران.
هێزە ئەمنییەکان و یەکێک لە تۆمەتباران.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
پۆلیسی پارێزگای کەرکووک رایدەگەیێنێت، سێ کەس بە تۆمەتی کوشتنی بازرگانەکەی کەرکووک دەستگیرکران. 
 
عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک شەوی 27-05-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ پۆلیسی کەرکووک بکوژانی ئارام عاسی فەتاح-یان دەستگیرکرد" کە شەوی پێشتر تەرمەکەی لەنێو باخەکەیدا لە ناوچەی شوان دۆزرایەوە.
 
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، " بکوژەکان سێ کەس بوونە، دەستیش بەسەر چەکەکانیان داگیراوە".
 
شەوی رابردوو، ئارام عاسی، کە یەکێکە لە بازرگانەکانی کەرکووک لە باخەکەیدا لە گوندی سەقزلی کوژرا. سەر لەبەیانی رۆژی شەممە پۆلیس تەرمەکەی دۆزییەوە و لەسەر رووداوەکە هاوژینەکەی دەستگیرکرا. عامر رەفعەت، ئاماژەی بەوەکرد، تائێستا خێزانەکەی ئازاد نەکراوە، لێکۆڵینەوەکانیش لەسەر رووداوەکە بەردەوامن. 
 
ئارام عاسی، بازرگانە و لەسەر رێگەی نێوان کەرکووک- هەولێریش، پاڵاوگەی نەوتی هەبووە. 
 
لەوبارەوە پۆلیسی پارێزگای کەرکووک لە راگەیێندراوێکدا دەڵێ، پاڵپشت بە بەدواداچوونی وەزیری ناوخۆی عێراق، دوای رووداوەکە لیژنەیەک پێکهات بە سەرپەرشتی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و سەرۆکایەتی خودی فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک و بەشداری تیمی بەرەنگاربوونەوەی تاوان و بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سەربازی کەرکووک و بنکەی پۆلیسی رەحیماوە بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوی کوشتنەکە. لەماوەی چەند کاژێرکدا بکەرانی دەستگیرکران و لەگەڵ دەستگیرکردن بەسەر ئۆتۆمبێل و ئەو چەکەی لە تاوانەکەدا بەکارهێنراون. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە