رووداو دیجیتاڵ
بەمەبەستى جیاکردنەوەیان لە بازرگانانى مادەى هۆشبەر، بەڕێوەبەرایەتیى کاروبارى مادە هۆشبەرەکانى عێراق، سێ ناوەندى شیاندنەوەى ئاڵوودەبووانى مادەى هۆشبەرى کردەوە کە یەکێکیان لە پارێزگاى کەرکووکە.
رۆژی 26ى حوزەیرانى 2023، وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەى بەوەداوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیى کاروبارى مادە هۆشبەرەکان و کاریگەرییە هزرییەکانى سەر بەو وەزارەتە سێ ناوەندى شیاندنەوەى بەکارهێنەران و ئاڵوودەبووانى مادەى هۆشبەرى لەسێ پارێزگاى عێراق کردووەتەوە.
ئەو سێ ناوەندە لە پارێزگاکانى کەرکووک، ئەنبار، نەجەفن. کردنەوەیان هاوکات بوو لەگەڵ یادى رۆژى جیهانى بەرەنگاربوونەوەى مادەى هۆشبەر.
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە. ئامانج لە کردنەوەى ئەو ناوەندانە جیاکردنەوەى بەکارهێنەران و ئاڵوودەبووانى مادەى هۆشبەرە لە بازگانان و قاچاخچییەکانی ئەو جۆرە مادەیە و بەمەبەستى شیاندنەوەیان.
بەگوێرەى ئامارەکانى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کاروبارى مادەى هۆشبەر و کاریگەرە هزرییەکان، لە پێنج مانگى یەکەمى ئەمساڵدا، 7400 کەس بە تۆمەتى پەیوەست بە مادەى هۆشبەر دەستگیرکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ