سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق: پێشوازی لە بڕیاری دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردن دەکەین

27-06-2024
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق پێشوازی لە بڕیاری دیاریکردنی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە دەکات. 
 
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق دەڵێت: "پرۆسەی دیموکراسی جێگای شانازییە بۆ رۆڵەکانی گەلەکەمان.. سیستمی فیدراڵیی لەسەر دەستاودەستکردنی دەسەڵات بنیاتنراوە." 
 
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق دەشڵێت: "هەڵبژاردنی نوێنەرایەتی پایەیەکی بنەڕەتی دیموکراسی دەکات.. پێزانینمان بۆ هەوڵەکانی کۆمیسیۆن بۆ رێکخستنی پرۆسەکە دەردەبڕین."
 
دوێنێ دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی 20-10-2024ـی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد. دوای ئەوە کۆمیسیۆنیش ئامادەیی هەڵبژاردنی لەو رۆژەدا نیشاندا و بەدەستگەیشتنی مەرسوومی سەرۆکایەتیی ئاشکراکرد.
 
رۆژی 9ـی تشرینى یەکەمى 2022، پەرلەمانى کوردستان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران تەمەنی خولی شەشەمى پەرلەمانى تاوەکو کۆتایی ساڵی 2023 درێژکردەوە، لەکاتێکدا خولی پێنجەم رۆژی 6ـی تشرینى دووەمى هەمان ساڵ کۆتایی دەهات.
 
لە 30ـی ئایارى 2023، دادگە درێژکردنەوەى تەمەنى پەرلەمانى کوردستانى هەڵوەشاندەوە، بە پاساوى ئەوەى "نادەستوورییە."
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە