ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەڵمانیا: سێ کورد دەبنە پەرلەمانتار

27-09-2021
زنار شینۆ
زنار شینۆ @ZinarShino
قاسم تاهیر ساڵح، لەسەر لیستی پارتی سەوز، ژیان عومەر، پەرلەمانتاری پەرلەمانی هەرێمی بەرلین و جانان بایرام، لەسەر لیستی پارتی سەوز
قاسم تاهیر ساڵح، لەسەر لیستی پارتی سەوز، ژیان عومەر، پەرلەمانتاری پەرلەمانی هەرێمی بەرلین و جانان بایرام، لەسەر لیستی پارتی سەوز
نیشانەکردن هەڵبژاردنی ئەڵمانیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی راگەیاند و پارتی سۆسیال دیموکرات یەکەمە و دواتریش هاوپەیمانییەکەی ئەنگێلا مێرکل دێت. بەپێی ئەنجامە بەراییەکان کە تاوەکو ئێستا راگەیێنراون، سێ کورد دەنگی پێویستیان بەدەستهێناوە و دەبنە پەرلەمانتار.
 
بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکەی کۆمیسیۆن، پارتی سۆسیال دیموکرات 25.7٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، پارتەکانی یەکێتیی کریستیان دیموکرات و یەکێتیی سۆسیال کریستیانیش کە هاوپەیمانن 24.1٪ی دەنگەکان، پارتی سەوز 14.8٪، پارتی دیموکراتیی ئازاد 11.5٪ و پارتی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیاش 10.3٪ی دەنگەکانیان بردووەتەوە.
 
بە گوێرەی ئەم ئەنجامە:
 
- پارتی سۆسیال دیموکرات 206 کورسی لە 735 کورسییەکەی پەرلەمان بەدەستدەهێنێت.
- هاوپەیمانییەکەی یەکێتیی کریستیان دیموکرات و یەکێتیی سۆسیال کریستیان 196 کورسی.
- پارتی سەوزەکان 118 کورسی.
- پارتی دیموکراتیی ئازاد 92 کورسی.
- پارتی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا 83 کورسی.
- پارتی چەپەکانیش 39 کورسی دەبەنەوە.
 
زنار شینۆ، پەیامنێری رووداو لە ئەڵمانیا رایگەیاند، تاوەکو ئێستا ئەوەی یەکلایی بووەتەوە ئەم بەربژێرە کوردانە توانیویانە دەنگی پێویست بەدەستبهێنن:
 
- قاسم تاهیر ساڵح، لەسەر لیستی پارتی سەوز [بەربژێری پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا]
- جانان بایرام، لەسەر لیستی پارتی سەوز [بەربژێری پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا]
- ژیان عومەر، پەرلەمانتاری پەرلەمانی هەرێمی بەرلین.
 
 
وەک لە ئەنجامەکەدا روونە، هیچ پارتێک بەتەنیا ناتوانێت حکومەت پێکبهێنێت و هەربۆیە حکومەتی داهاتوو هاوپەیمانی دەبێت. 
 
رۆژی یەکشەممە 26-9-2021 و دوای دەرکەوتنی ئەنجامەکە، هەریەکە لە ئولاف شوڵز، بەربژێری پارتی سۆسیال دیموکرات بۆ بوون بە راوێژکاری وڵات و ئارمین لاشێت، بەربژێری پارتەکانی یەکێتیی کریستیان دیموکرات و یەکێتیی سۆسیال کریستیان بۆ هەمان پۆست رایانگەیاند، هەوڵدەدەن پێکەوە حکومەتێکی هاوپەیمانی پێکبهێنن. 
 
ئولاف شوڵز بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆئەوەی پێش کریسمس کارەکانی تایبەت بە پێکهێنانی حکومەت تەواوبکەن. 
 
ئارمین لاشێتیش گوتی، بەدڵنیاییەوە ئەوە ئامانجی هاوپەیمانییەکەی ئەویش دەبێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AP/Alex Brandon

ترەمپ: وێرانکردنی وێستگەکانی کارەبای ئێران ئەنجامێکی نایابی دەبێت؛ ناتۆ هیچ ناکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر ئێران تەنگەی هورمز نەکاتەوە، ئەوا بەڵێنەکەی بۆ بۆردوومانکردنی وێستگەکانی کارەبای ئێران جێبەجێ دەکات، کە بە گوتەی خۆی، ئەنجامێکی "نایاب"ی دەبێت و وڵاتەکە بە تەواوی وێران دەکات. لە هەمان کاتیشدا رەخنەی تووندی لە وڵاتانی ناتۆ گرت