موقتەدا سەدر داوای داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دەکات

27-10-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوا لە حکومەت و پەرلەمانی عێراق دەکات باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دابخەن و هۆکارەکەشی بۆ "پشتیوانیی بێسنووری" ئەمریکا بۆ ئیسرائیل لە دژی غەززە دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت: "پێویستە دیپلۆماتکارەکانیان بپارێزرێن و لەلایەن میلیشیا خراپەکارەکانەوە، کە ئاسایش و سەقامگیریی عێراقیان ناوێت، نەکرێنە ئامانج."
 
رۆژی هەینی، 27-10-2023، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، لە نوێترین کاردانەوە و هەڵوێستی بەرامبەر شەڕی نێوان گرووپە چەکدارەکانی غەززە و ئیسرائیل، راگەیێندراوێکی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە: "بۆ یەکەمجارە داوا لە حکومەت و پەرلەمانی عێراق بە هەموو چین و ئاڕاستەکانییەوە دەکەم دەنگ بە داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بدەن، بەهۆی پشتیوانیی بێسنووری ئەمریکا بۆ تیرۆریستانی زایۆنی لە دژی غەززە، لەگەڵ پابەندبوون بە پاراستنی تاکە دیپلۆماتکارەکانیان و زیانپێنەگەیاندنیان لەلایەن میلیشیا خراپەکارەکانەوە، کە ئاسایش و سەلامەتیی عێراقیان ناوێت."
 
رێبەری رەوتی سەدر لەگەڵ ئەوەی لە راگەیێندراوەکەیدا دەستەواژەی "داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا"ی بە هاشتاگ داناوە و ئەمڕۆ لە عێراق دەبێتە یەکێک لە ترێندەکان، دەڵێت، "چاوەڕوانی وەڵامی حکومەت و کردار و وەڵامی لەگەڵ ئەو داواکارییە دەکەین."
 
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر باسی ئەو بژاردەشی کردووە کە ئەگەر حکومەت و پەرلەمانی عێراق وەڵامی داواکارییەکەی نەداتەوە: "هەڵوێستێکی دیکەمان دەبێت دواتر رایدەگەیێنین."
 
موقتەدا سەدر لە راگەیێندراوەکەی داوای لە لایەنگرانی کردووە ملکەچی بڕیارەکان بن و هیچ کاردانەوە و هەڵوێستێکی تاکەکەسی دەرنەبڕن و بەهیچ شێوەیەک چەک بەکارنەهێنن، دەڵێت: "داوا لە خۆشەویستانی جیهاد و جەمسەری رەتکردنەوە دەکەم، کە ئەو داوایە بە پاساوی قەیرانی ئابووری بەهۆی گەنجینەی ئەمریکا رەتنەکەنەوە، چونکە بێدەنگی خوانەخواستە دەبێتە هۆی ئاساییکردنەوە و هاوڕەگەزخوازی و هەژاری."
 
رۆژی شەممە، 7ی تشرینی یەکەمی 2023 بزووتنەوەی حەماس ئۆپەراسیۆنی ناونراو بە "تۆفانی ئەقسا"ی دژی ئیسرائیل راگەیاند؛ ئیسرائیلیش لە بەرامبەردا ئۆپەراسیۆنی "شمشێری ئاسنین"ـی راگەیاند. لانیکەم تائێستا هەزار و 400 ئیسرائیلی و زیاتر لە 7 هەزار 326 فەلەستینی کوژراون و 18 هەزار و 967 کەسی دیەکش برینداربوون، بەپێی گوتەی بەرپرسانی ئیسرائیل 229 بارمتە لەلای حەماسن لە غەززە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی جۆری 10 هەزار دیناری. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

کارکردن بە یاسای بودجەى عێراق رادەگیرێت

لە ساڵی نوێوە کارکردن بە دەقەکانی یاسای بودجەی گشتیی عێراق رادەگیرێت و خەرجکردنی پارەش بۆ هەندێک لە پڕۆژەکان بەستراوە بە دەستبەربوونی پارە. ئەندامێکی لیژنەی دارایی خولی پێنجەم دەڵێت، ئەم رێکارە ئاماژەیە بۆ بوونی کێشەی نەختینە.