عێراق لە پاریس داوایەکی یاسایی بە بەهای 49 ملیۆن دۆلار بردەوە

27-10-2025
گەشاو خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، داوایەکی یاساییان لە دادگەی پاریس بە بەهای 49 ملیۆن دۆلار لە بەرژەوەندیی حکومەتی عێراق بردووەتەوە.
 
هەیسەم محی رازی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسایی لە وەزارەتی دادی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، وەزارەتەکەیان سەرکەوتوو بوو لە بردنەوەی داوایەک کە لەلایەن کۆمپانیای (صقر الخلیج)ەوە لە دادگەی پاریس تۆمار کرابوو، کۆمپانیاکە داوای 49 ملیۆن دۆلاری ئەمریکیی وەکو قەرەبوو لە حکومەتی عێراق دەکرد."
 
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دادی عێراق گوتیشی، "کۆمپانیاکە لە ساڵی 2000، دوو گرێبەستی لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ کارپێکردنی کەرتی گواستنەوەی ئاسمانی واژۆ کردبوو، بەڵام بەهۆی بارودۆخی نائاسایی و رووداوەکانی دوای ساڵی 2003، جێبەجێکردنی ئەو گرێبەستانە راگیران."
 
هەیسەم محی رازی ئاماژەی بەوە دا، کۆمپانیاکە دواتر هەوڵی دا پەنا بۆ نێوبژیوانی نێودەوڵەتی ببات بۆ داواکردنی قەرەبوویەکی دارایی گەورە، بەڵام تیمی یاسایی وەزارەتی داد توانییان هەموو بەڵگەکانی کۆمپانیاکە پووچەڵ بکەنەوە و دروستیی هەڵوێستی یاسایی عێراق بسەلمێنن.
 
بەڕێوەبەرەکەی وەزارەتی دادی عێراق راشیگەیاند، فەرمانگەکەیان هەوڵێکی زۆری داوە لە بەدواداچوونی دۆسیەکە لە سەرەتای دروستبوونی کێشەکەوە لە ساڵی 2023، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت، تاوەکو دەرچوونی بڕیاری کۆتایی لە بەرژەوەندیی عێراق.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرکردەکانی سوننە لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی

لایەنە سوننەکان لەسەر دیدگەیان بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت رێککەوتن

عەزام حەمدانی، ئەندامی هاوپەیمانیی عەزم بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو پەڕەیە تایبەتە بە پشک و ماف و دیدگەی سوننە لە حکومەتی داهاتووی عێراق. ئەو پەڕەیە لەگەڵ هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی تاوتوێ دەکرێت."