هێرشی درۆنی کرایە سەر بنکەیەکی سەربازی لە بەسرە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاندووە، بنکەیەکی سەربازی لە پارێزگای بەسرە بە درۆنی نەناسراو کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە سەربازێک بریندار بووە.
 
رۆژی شەممە، 28ـی شوباتی 2026، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق کە سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، "یەکێک لە بنکە سەربازییەکان لە پارێزگای بەسرە لە رێگەی چەند درۆنێکی نەناسراوەوە هەوڵی هێرشکردنە سەری دراوە."
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا سەربازێک بریندار بووە، هەروەها جەخت دەکاتەوە کە "دەستبەجێ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی وردەکاری و بارودۆخی رووداوەکە و بەدواداچوون لە لێکەوتەکانی."
 
ئەمڕۆ دووجار هێرشکرایە سەر ناوچەی 'جرف سەخر' لە پارێزگای بابل و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە