سوودانی سەردانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەکات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سەردانی بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کرد.
 
سەردانەکەی سوودانی بۆ بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەکاتێکدایە، دۆخی ئەمنیی ناوچەکە بە قۆناخێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت، بەتایبەتی دوای بۆردوومانکردنی ناوچەی جرف سەخر لە پارێزگای بابل.
 
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لەگەڵ سەرکردە سەربازی و ئەمنییەکان کۆبووەوە، بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکان.
 
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، 28ـی شوباتی 2026، ناوچەی جرف سەخر لە باکووری پارێزگای بابل کراوەتە ئامانجی چەند هێرشێکی ئاسمانی و لە ئەنجامدا دوو کەس کوژراون.
 
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "کاژێر 11:50ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ناوچەی جرف نەسر (جرف سەخر) لە باکووری پارێزگای بابل بەر چەندین هێرشی ئاسمانی کەوت."
 
سەبارەت بە زیانە گیانییەکانی هێرشەکە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاشکرای کردووە کە دوو کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
تاوەکو ئێستا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ناسنامەی کوژراو و بریندارەکان و ئەنجامدەری هێرشەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام جەختی کردووەتەوە کە "لە کاتێکی دواتردا وردەکاریی زیاتر لەبارەی هێرشەکە بڵاودەکەینەوە."
 
ناوچەی جرف نەسر (جرف سەخەر) کە دەکەوێتە باکووری پارێزگای بابل، یەکێکە لەو ناوچانەی کە چەندین جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاوە کراوەتە ئامانج، بەوپێیەی وەک ناوچەی هەژموونی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران دادەنرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاراس حەبیب، سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتمانیی عێراق. وێنە: رووداو

کۆنگرەی نیشتمانیی عێراق: وڵاتەکەمان لەبەردەم جەنگێکی وێرانکەردایە و تەنیا 10 رۆژ دەرفەت ماوە

سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتمانیی عێراق هۆشدارییەکی تووند دەداتە لایەنە سیاسییەکانی عێراق و دەڵێت، ناوچەکە لەبەردەم مەترسیی جەنگێکی گەورەدایە و "کۆکردنەوەی ئەو هەموو هێزەی ئەمریکا کە لە ساڵی 2003وە وێنەی نەبووە، دەیسەپێنێت کە پێویستە عێراق بەپەلە بڕیاری خۆی بدات."