پارتى تەقەدووم: دادگە بڕیارى بێتاوانیى محەممەد حەلبووسی دەرکرد

28-04-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پارتى تەقدووم رایگەیاند، دادگە محەممەد حەلبووسیی لە دوو تۆمەت بە بێتاوان ناساندووە، یەکێک لەو تۆمەتانە هۆکارى لێسەندنەوەى ئەندامێتى بوو لە پەرلەمان لە لایەن دادگەى باڵاى فیدراڵییەوە. 
 
ئەو پارتە لە راگەیێنراوێکدا چەند بەڵگەنامەیەکى بڵاوکردووەتەوە کە تایبەتن بە بڕیارەکانى دادگەى تێهەڵچوونەوە لەبارەى دوو دۆسیەکەى دژ بە محەممەد حەلبووسی.
 
دۆسییەکان بریتین لە ساختەکردنى واژۆى پەرلەمانتارێک و واژۆکردنى گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیاى (BGR)ى راوێژکاریى ئەمریکى کە گوایە چەند سەرکردەیەکى ئیسرائیلی تێیدا کار دەکەن.  
 
دادگە لەبارەى گرێبەستەکە ئاماژەى بەوەداوە، هیچ ئاماژەیەکى تێدا نییە بۆ دروستکردنى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل کە یاسای بەتاوانناساندنى دروستکردنى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل بیگرێتەوە کە ساڵى 2022 لە پەرلەمان دەرچووە. 
 
لەبارەى دۆسیەکەى دیکە کە تایبەتە بە ساختەکردنى واژى دەستلەکارکێشانەوەى پەرلەمانتارێک، دادگە دەڵێت: "بەڵگەى پێویست لە بەردەست نییە و لێکۆڵینەوە لەو دۆسیە بە کاتیی دادەخرێت". 
 
14ـی تشرینی دووەمی 2023، دادگەی باڵای فیدراڵی محەممەد حەلبووسی، لە ئەندامێتی و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق دوورخستەوە، بڕیارەکە لەسەر سکاڵای لەیس دلێمی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراقی بوو کە گوایە واژۆى دەستلەکارکێشانەوەکەى ساختە کردووە. 
 
دارا سێکانیانى، ئەندامى لیژنەى یاسایی پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، دواى بڕیارى دادگەى تێهەڵچوونەوە، دەکرێت داواکارى پێشکێش بە دادگەى باڵاى فیدراڵى بکات بۆ تاوتوێکردنى دۆسیەکە و بڕیارەکەى پێشووى، بەڵام ئاماژدان بە "شێوەى کاتى" لە بڕیارى دادگە جێگەى مشتومڕە.
 
محەممەد حەلبووسی سەرۆکى پارتى تەقدووم، سەرۆکایەتى یەکێک لە هێزە سوننەکانى عێراق دەکات، لە هەڵبژاردنى 2021 ى پەرلەمانى عێراق 31 کورسیى بەدەستهێنا.  
 
ئەو پێشهاتە لە دۆسیەى تۆمەتبارکردنى محەممەد حەلبووسی، لە کاتێکدایە حەوت مانگ ماوە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانی عێراق، بە گوێرەى یاسا ئەگەر ئەو تۆمەتانەى ئاڕاستەى کرابوون بەسەریدا ساخبنەوە، رێگر دەبن بۆ خۆبەربژێرکردنەوەى. 
 
دارا سێکانیانى ئاماژەى بەوەدا کە هێشتا بڕیاری دادگەى باڵاى فیدراڵى کارایە لە دژى حەلبووسی و ئەگەر دۆسیەکەشى بە کاتیى رابگیرێت، ماناى ئەوە نییە کە دەتوانێت بەشداربێت لە ھەڵبژاردن.
 

 

 
  
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

قاسم ئەعرەجی: خەڵاتەکەی یانەی زاخۆ دەستکەوتێکی شەرەفمەندانە و جێگەی شانازییە

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشیی زاخۆ دەکات بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی "باشترین هاندەری جیهان" لەلایەن فیفاوە و دەڵێت، ئەو دەستکەوتە بەرجەستەکردنی واتاکانی مرۆڤایەتییە.