رووداو دیجیتاڵ
کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق میکانیزمى وەرگرتنى کارمەندانى سەر سندووقەکانى دەنگدانى دیاریکرد کە لە سێی حوزەیرانەوە داواکارییەکان بۆ ئەو کارە دەستپێدەکات.
چوارشەممە 28ـی ئایارى 2025، جومانە غەلاى، گوتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "لیژنەى تایبەتى کۆمیسیۆن بۆ دیاریکردنى کارمەندانى سەر سندووقەکانى دەنگدان، میکانیزمى دیاریکردنى ئەو کارمەندانەی دیاریکرد بۆ سەرپەرشتیکردنى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق و پێشکێشکردنى داواکارییەکان بۆ وەرگرتن وەک کارمەندى دەنگدان کە لە سێى حوزەیران دەستپێدەکات".
ئەو کارمەندانەى لە رۆژانى دەنگدانى تایبەت و گشتى لەسەر سندووقەکانى دەنگدان دەبن، بڕێک پارەیان وەک پاداشت پێدەدرێت.
جومانە غەلاى گوتى: "فەرمانبەرانى دەوڵەت، خوێندکاران و خاوەن بڕوانامە باڵاکان دەتوانن داواکاریى پێشکێش بکەن بۆ ئەوەى ببنە فەرمانبەرى سەر سندووقەکانى دەنگدان".
11ـی تشرینى دووەمى 2025 هەڵبژاردنى خولى نوێى پەرلەمانی عێراق دەکرێت؛ دوو رۆژ بەر لەوە دەنگدانى تایبەت بۆ ئەو هەڵبژاردنە دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ