وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران: سبەی 834 عێراقی لە کەمپی هۆلەوە دەگەڕێندرێنەوە

28-12-2025
گەشاو خالید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێ، بڕیارە سبەی 834 هاووڵاتیی عێراقی لە کەمپی هۆڵی رۆژئاوای کوردستانەوە بگەڕێندرێنەوە. 
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 28 کانوونی یەکەمی 2025، عەلی جەهانگیر، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بڕیارە سبەی دووشەممە 29ی کانوونی یەکەمی 2025، ژمارەیەکی دیکەی هاووڵاتیی عێراق لە کەمپی هۆلەوە کە 230 خێزانن و لە 834 کەس پێکدێن، بگەڕێندرێنەوە."
 
کەمپی هۆل کەوتووەتە باشووری رۆژهەڵاتی شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)دایە. بەشێک لەوانەی لە کەمپەکەن عێراقین و هاوژین و منداڵی چەکدارانی پێشووی داعشن. 
 
بەگوێرەی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، تاوەکو ئێستا 31 کاروانی هاووڵاتییانی عێراقی لە کەمپی هۆڵەوە گەڕێندراونەتەوە. عەلی جەهانگیر گوتی: "تاوەکو مانگەکانی سەرەتای 2026 سەرجەم هاووڵاتییانی نێو کەمپەکە دەگەڕێندرێنەوە."
 
ئەو عێراقیانەی لە کەمپی هۆڵ دەگەڕێنرێنەوە، دەبرێنە کەمپی جەدعە لە پارێزگای نەینەوا بۆ شیاندنەوەیان، پاشان دەگەڕێندرێنەوە زێدی خۆیان.
 
سەبارەت بە کۆی گشتیی ئەو عێراقییانەی لە کەمپی هۆلەوە گەڕێندراونەتەوە، عەلی عەباس گوتی، ژمارەیان "گەیشتووەتە نزیکەی 21 هەزار هاووڵاتیی عێراقی."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گواستنەوەی چەکدارانی داعش بە یاوەری سەربازانی ئەمریکا. وێنەکە AFP

رووداو لیستی ئەو چەکدارانەی داعش بڵاودەکاتەوە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە

تۆڕی میدیایی رووداو لە رێگەی بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی عێراقەوە ژمارەی ئەو چەکدارانەی پێشووی داعشی دەستکەوتووە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە و ئێستا لە زیندانی کەرخ لە بەغدا دەستبەسەرن. چەکدارەکان هەڵگری وڵاتینامەی چەندین وڵاتن.