رووداو دیجیتاڵ
یەکەم بارى بازرگانى بەگوێرەى پێوەرەکانى سیستمى ئەسیکوداى جیهانى لە عێراقەوە تێپەڕى بۆ ئەوەى بگاتە ئوردن کە 10 بارهەڵگر بووە و 200 تۆنى گواستووەتەوە.
دەستەى گشتیى گومرگى عێراق رایگەیاند، کە 28ى ئادارى 2024، یەکەم بارى بازرگانی ترانزێت بەگوێرەى سیستمى ئەسیکودا لە ناوەندى گومرگى گۆڕەپانى تەرحیب کوبرا لە بەندەرى ئوم قەسر بەڕێکراوە.
سیستمى ئەسیکودا، بۆ تۆمارکردنى ئەلیکترۆنى جۆر و سرووشتیى بارى بازرگانی و هەڵسەنگاندنى، پشت بە چەند کۆد و پێوەرێکى نێودەوڵەتى دەبەستێت، کە لەلایەن رێکخراوى کوالێتى کۆنترۆڵى نێودەوڵەتى و رێکخراوى گومرگى جیهانى داندراون.
ئەو کاروانە بازرگانییە لە 10 بارهەڵگر پێکهاتبوو کە 200 تۆن سابوونى هولامى دروستکراوى مالیزى لە بەندەرى ئوم قەسر گواستووەتەوە بۆ دەروازەى سنوورى تڕیبیبل تاوەکو لەوێوە بچێتە ئوردن.
108 وڵاتى و ناوچەی جیهان کار بە سیستمى رێوشوێنى بازرگانى ئەسیکودا دەکەن، کە زۆرینەیان لە کیشوەرى ئەفریقا و ئەمریکاى باشوورن.
دەستەى گشتیی گومرگى عێراق راگەیاند، سەرجەم ئاسانکارییەکان پێشکێش دەکات بەمەبەستى سەرخستنى گواستنەوەى بازرگانى نێوان عێراق و وڵاتانى دراوسێ و کارکردن بە سیستەمى ئەسیکۆدا هاوشێوەى وڵاتى دیکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ