بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە موسڵ بۆردوومان کرا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە شاری موسڵ-ناوەندی پارێزگای نەینەوا بۆردوومان کرا و تائێستا زیانەکانی بۆردوومانەکە نەزانراون.
 
غەزوان داودی، جێگری پارێزگاری نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی ئاداری 2026، لە ناوچەی رەشیدییەی شاری موسڵ، بارەگایەکی لیوای 14 حەشدی شەعبی بۆردوومان کرا .
 
لیوای 14ی حەشدی شەعبی سەر بە کەتیبەکانی سەیدو شوهەدایە بە سەرۆکایەتیی ئەبو ئالا وەلائی . 
 
بەگوێرەی ئەو دیمانەنەی بڵاوبوونەتەوە دوو کەڵێکی زۆر لە شوێنی تەقینەوەکە بەرزدەبێتەوە.  فڕۆکەی جەنگی بە ئاسمانی شاری موسڵ دەسووڕێتەوە.
 
ئێوارەی دوێنێش دوو ئەندامی هێزەکانی پۆلیسی لە شاری موسڵ بەناوەکانی عەقید عومەر مەحموود،  فەرماندەی فەوجی یەکی فریاکەوتنی پۆلیس و مفەوەز رافع عەبدوڵڵا، کارمەند لە بنکەی پۆلیسی موسڵی نوێ لە بۆردوومانێكدا کوژران.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، خاڵێکی سەر بە فەوجی یەکی فریاکەوتنی پۆلیس لە نزیک "پردی سێیەم" لە بەری راستی شاری موسڵ کرایە ئامانج. 
 
هەر لەو رووداوەدا، پێنج کارمەندی دیکەی پۆلیس بریندار بوون. وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند: "بۆردوومانی دووەم کاتێک روویداوە کە ئەو کارمەندانە خەریکی ئەرکی مرۆیی بوون بۆ فریاکەوتنی هاوڕێ بریندارەکانیان لە شوێنی یەکەم بۆردووماندا."
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی و قاسم ئەعرەجی

قاسم ئەعرەجی: هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی پێویستی بە هەڵوێستێکی تووندە

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هێرشە ئاسایش و یەکڕیزیی عێراق دەکاتە ئامانج و رایگەیاند، ئەم جۆرە کارانە پێویستی بە "هەڵوێستێکی تووند"هەیە بۆ لێپرسینەوە و سزادانی ئەو لایەنانەی بەرپرسیارن لەو هێرشە.