وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداری لەبارەی تای خوێنبەربوون دەدات: رەوشەکە لە کۆنترۆڵ دەردەچێت

29-06-2023
مستەفا گۆران
مستەفا گۆران
لە مەیدانێکی ئاژەڵان لە عێراق پشکنین بۆ ئاژەڵان دەکرێت. وێنە: رووداو
لە مەیدانێکی ئاژەڵان لە عێراق پشکنین بۆ ئاژەڵان دەکرێت. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - بەغدا

وەزارەتی تەندروستیی عێراق نایشارێتەوە کە ھێشتا نەیانتوانیوە پێش لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون بگرن و ھۆشدارییش دەدەن ئەگەر وەزارەتی کشتوکاڵ و ھێزە ئەمنییەکان یارمەتیدەر نەبن، رەوشەکە لە کۆنترۆڵ دەردەچێت.
 
دکتۆر سینان غازی، بەڕێوبەری گشتیی نەخۆشییە گوازراوەکان دەڵێت، "تای خوێنبەربوون سەرچاوەکەی ئاژەڵە و بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، یانیش لە مرۆڤێکی تووشبوو بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە، کۆنترۆڵکردنی ئەم نەخۆشییە تەنیا لە ئەستۆی وەزارەتی تەندروستیدا نییە، بەڵکو پێویستی بە ھەوڵی وەزارەتی کشتوکاڵە. بەشی ڤێتێرنێری و لایەنی ئەمنیشی پێویستە کە یارمەتیی وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتی تەندروستی بدات."
 
لە ناوجەرگەی پایتەختی عێراقدا، لە چەندین شوێن مەیدانی ئاژەڵان ھەیە و کڕین و فرۆشتن بەبێ مۆڵەت دەکرێت.
 
زیا سەعدی تەمەن 24 ساڵ زۆربەی ژیانی لەنێو ئاژەڵان بەسەربردووە و دەڵێت، "ئاژەڵی ھاوردە نەخۆشی بڵاودەکەنەوە نەک خۆماڵی."
 
زیا سەعد، ئاژەڵفرۆش ئاماژە بەوە دەکات، "تای خوێنبەربوون تەنیا لە ئاژەڵی ھاوردەدا ھەیە، ئەو ئاژەڵانەی لە سووریا و ئێرانەوە دێن، بەڵام لە ئاژەڵی خۆماڵیدا نییە، ئێمە رۆژمان بەھێزە، بەڵام ھی سووری و ئێرانی لە کێڵگە بەخێوکراون و رۆژ لێیان نادات و پرۆتینیان پێدەدرێت، ئەمانە ھی سووری و ئێرانین."
 
بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق، تەنیا لە شەش مانگی رابردوودا زیاتر لە 250 کەیسی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراون و 35 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
 
زۆربەی نەخۆشییەکان لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێنەوە، لە سەرووی ھەموویشیانەوە تای خوێنبەربوون، کەچی نەبوونی چاودێریی تەندروستی و ئەمنی، وایان کردووە بە روون و ئاشکرا لە شەقامەکانی بەغدا ئاژەڵ بفرۆشرێن و سەرببڕدرێن، ئەمەش وایکردووە رێژەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە عێراق زیادبکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گواستنەوەی چەکدارانی داعش بە یاوەری سەربازانی ئەمریکا. وێنەکە AFP

رووداو لیستی ئەو چەکدارانەی داعش بڵاودەکاتەوە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە

تۆڕی میدیایی رووداو لە رێگەی بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی عێراقەوە ژمارەی ئەو چەکدارانەی پێشووی داعشی دەستکەوتووە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە و ئێستا لە زیندانی کەرخ لە بەغدا دەستبەسەرن. چەکدارەکان هەڵگری وڵاتینامەی چەندین وڵاتن.