رووداو دیجیتاڵ
تابلۆى "مەرگ بۆ داگیرکار" هێشتا بە دیوارى هۆڵێکى مۆزەخانەى بەغداوە ماوە کە لە حەفتاکانى سەدەى رابردوو لەلایەن وێنەکێش شاکر حەسەن کێشراوە، یەکێکە لەو تابلۆ دەگمەنانەی لە پشێوییەکانى دواى 2003 بە پارێزراوى ماوەتەوە.
عەلى دلێمى، بەڕێوەبەرى پێشووى مۆزەخانەى بەغدا دەڵێت، "بەر لە داگیرکردن، تەکنەلۆژیایەکمان نەبوو کە لە رێگەیەوە کارە هونەرییەکان بپارێزین، تەنیا بە نووسین تۆمارمان کردبوون، بۆیە ئێستا ناتوانین داوایان بکەینەوە."
هەندێک لەو کارە هونەرییانە نرخیان دەگاتە 100 هەزار دۆلار، ئەوەش وایکردووە هەندێکیان ساختە بکرێن.
محەممەد شاکر، کوڕى نیگارکێش شاکر حەسەن دەڵێت، "عێراق دواى ساڵى 2003 و ئەو پشێویانەى روویاندا دەرفەت بوو بۆ کەسانێکى خراپ هەوڵبدەن ئەو کارە هونەرییانە ساختە بکەن، بە مەبەستى مادى، داوامان لە هۆڵەکانى زیادکردنى ئاشکرا کردووە، ئەگەر بیانەوێت تابلۆیەکى باوکم نمایش بکەن و بیگەڕێننەوە بۆ ئێمە، چەندین هەوڵى ساختەکردنمان راگرتووە."
هەندێک لە تابلۆکانى دیکە کە تەمەنیان بۆ شەست ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، بە قاچاخ براونەتە دەرەوەى عێراق.
تامارا چەلەبى، سەرۆکى دامەزراوەى تێڕوانین بۆ هونەرى هاوچەرخ ئاماژە بەوە دەکات، "کارێکى هونەریى حافز دروبیم بۆ هات، بە تەکنەلۆژیایەکى ئاست بەرز ساختە کرابوو، وەرمنەگرت، ناچارم ئەو جۆرە کارانە وەرنەگرم و پیشانى هیچ لایەنێکیشی نەدەم، چونکە کێشەى تێدایە."
دواى ساڵی 2003 نزیکەى 8000 کارى هونەرى لە مۆزەخانەى بەغدا بران، بەشێکیان مێژوویان بۆ چلەکانی سەدەى رابردوو دەگەڕێتەوە. وەزارەتى رۆشنبیریى عێراق زانیاریى لەبارەى 100 کارى هونەرى داوەتە پۆلیسی ئینتەرپووڵ بۆئەوەى بیگەڕێننەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ