بەربژێرێک و چوار ئەندامی تیمەکەی بەتۆمەتى کڕینى کارتى دەنگدان دەستگیرکران

29-08-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەربژێرێکى هەڵبژاردنى پەرمانى عێراق و چوار ئەندامی تیمەکەی بە تۆمەتى کڕینى کارتى دەنگدان دەستگیر دەکرێن کە یەکێکیان بەڕێوەبەرى هەڵمەتى هەڵبژاردنى بووە. دەستگیرکراوەکان بە خاوەنى کارتەکانیان گوتووە، "داتان دەمەزرێنین یان مووچەتان بۆ دەبڕینەوە".

رۆژی پێنجشەممە، 28ى ئابى 2015، دەستەى دەستپاکیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا وردەکاریی دەستگیرکردنى ئەو بەربژێرە و یاریدەدەرەکانى بڵاوکردەوە.
 
ئەو بەربژێرە لەگەڵ چوار لە یاریدەدەرەکانیدا دەستگیرکراون کە یەکێکیان بەڕێوەبەرى بانگەشەى هەڵبژاردنەکەى بووە.
 
دەستەى دەستپاکى رایگەیاند: ئەو بەربژێرە و یاردەیدەرەکانى بەڵێنیان بە خاوەنى کارتەکانى دەنگدان داوە "دایان دەمەزرێنن یان مووچەى چاودێریی کۆمەڵایەتییان بۆ دەبڕنەوە."
 
عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت: "ناتوانرێت کارتى دەنگدان لەلایەن کەسێکى دیکەوە بەکاربهێنرێت و ناشزانرێت خاوەنەکەى دەنگى بەکێ داوە، بۆیە کڕینەوەى ئەو کارتانە بێ سوودە."
 
ئەو بەربژێرە لەلایەن دادگەى لێکۆڵینەوەى دووى کەرخى بەغدا فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەرکراوە و لەلایەن دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى لە نێو نووسینگەکەیدا بە بەڵگەکانى تۆمەتبارکردنییەوە دەستگیرکراوە و وێنەى چەند کارتێکى دەنگیدان دۆزراوەتەوە و تۆمارێکیش دەستى بەسەرداگیراوە کە ناو و ژمارە تەلەفۆنى دەنگدەرەکەى تێدا نووسراوە کە گوایە کارتى دەنگدانەکەیان لێ کڕیوەتەوە. 
 
عیماد جەمیل رایگەیاند: لەو جۆرە دۆسیانەدا نووسراویان لەلایەنە فەرمییەکانەوە ئاڕاستە دەکرێت لە بارەى ئەو بەربژێرە، ئەگەر تۆمەتەکەى بەسەردا ساخ بووبێتەوە و سزا درابێت لە بەربژێربوون دوور دەخرێتەوە.
 
نزیکەی 8000 کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەربژێر کردبوو، بەڵام زیاتر لە 600 بەربژێریان گۆڕدراون یان بە هۆکاری جیا جیا دوورخراونەتەوە.
 
ئەو هەڵبژاردنە لە 11ی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ دەکرێت. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عێراق بەدەست کەمترین ئاستی ئاوەوە دەناڵێنێت لە 80 ساڵی رابردوودا

داهاتی ئاو لە بابل 75% کەمبووەتەوە؛ "جووتیاران کۆچ دەکەن"

پارێزگای بابل لە باشووری بەغدا رووبەڕووی قەیرانێکی سەختی کەمئاوی بووەتەوە، بە جۆرێک داهاتی ئاو لە رووباری فوراتەوە بە رێژەی 75% دابەزیوە. ئەم دۆخە وای کردووە بەشێکی زۆری جووتیاران ناوچەکانیان جێبهێڵن