رووداو دیجیتاڵ
محەممەد شیاع سوودانی رایگەیاند: "نابێت سازش لەسەر مافی دەستووری بۆ دروستکردنی داهاتووی عێراق بکرێت بەهۆی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا، هەروەها ناکرێت هیچ پاساوێک بۆ خۆلێدزینەوەی قبووڵ بکرێت."
قسەکانی محەممەد شیاع سوودانی لەکاتی بەشداریکردنی دا بوو لە ئاهەنگێکی عەشیرەتی شممەر، بۆ پشتگیریکردن لە یەکێک لە بەربژێرەکانی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان رێکخرابوو.
سوودانی دەڵێت "خۆدزینەوە لە هەڵبژاردنەکان رێگە بۆ شکستخواردووان و گەندەڵکاران خۆش دەکات بگەڕێنەوە."
سوودانی کە هاوکات سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانە، ئاماژە بەوە دەکات: "پشت بە بەشداریکردنی هۆشیارانە و کاریگەر لە هەڵبژاردنەکانی رۆژی 11/11 دەبەستین، ئەو رۆژەیە داهاتووی سیاسیی نوێی عێراقی تێدا دەنەخشێنین."
سوودانی دڵنیایی دەدات لەوەی ئەوان دەیانەوێت "سیاسەتی دانایی و پێشخستنی بەرژەوەندیی عێراق و عێراقییەکان بەردەوام بێت و نامانەوێت بگەڕێینەوە بۆ سیاسەتی دروستکردنی قەیران و کاردانەوەی تووند و تێوەگلاندنی عێراق لە کێشەی نێوخۆیی و دەرەکی."
هەروەها دەشڵێت: "سەقامگیری و ئارامی هەیە،ئاماژە ئەرێنییەکانی بەسەر ئابووریی عێراقەوە دیارن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ