رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەی خولی سێیەم بۆ پۆلە کۆتاییەکانی ئەم ساڵی خوێندن دا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی دا لەسەر بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەی خولی سێیەم بۆ پۆلە کۆتاییەکانی خوێندن (پۆلی شەشەمی سەرەتایی، سێیەمی ناوەندی و شەشەمی ئامادەیی) بۆ ئەم ساڵی خوێندن."
ئەحمەد عوبەیدی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، رۆژی یەکشەممە، 28-09-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ دەستەی بۆچوون لە وەزارەتەکەیان دەنگی لەسەر پێشنیازێک دا بۆ بەڕێوەچوونی خولی سێیەم بۆ قوتابییانی پۆلە کۆتاییەکان و پێشنیازەکەش بۆ ئەو کەسانەیە لە تاقیکردنەوەی خولی دووەم دەرنەچوون.
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق گوتیشی، بڕیارەکە ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێ بە مەبەستی رەزامەندی دەربڕین لەسەری یان رەتکردنەوە.
رۆژی 28-09-2025 ئەنجامی تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلی شەشەمی ئامادەیی لە عێراق راگەیێندرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ