لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی عێراق: وەزیری پێشووی نەوت 68 دۆسیەی گەندەڵیی لەسەرە

30-10-2022
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری پێشووی نەوتی عێراق 68 دۆسیەی پەیوەندیدار بە گەندەڵیی دارایی و کارگێڕی و بەهەدەردانی گەورەی سامانی گشتیی لە دادگەکان لەسەرە، بۆیە داوا لە ژمارەیەک لایەنی پەیوەندیدار دەکات گەشتکردنی بۆ دەرەوەی وڵات لێ قەدەخە بکرێت.
 
رۆژی یەکشەممە 30-10-2022 زەهرە بجاری، سەرۆکی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەهۆی سەرپێچییەکان و دۆسیەکانی گەندەڵیی ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری پێشووی نەوتی عێراق، ژمارەیەک داواکاریم ئاراستەی ژمارەیەک دامەزراوەی حکومەتی عێراق و دەسەڵاتی دادوەری کردووە و داوام لێکردوون بەهۆی ئەو 68 دۆسیەی لەسەر ناوبراو هەیە گەشتکردنی بۆ دەرەوەی عێراق لێ قەدەخە بکرێت."
 
بە گوتەی سەرۆکی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق، "ئەو 68 کەیسەی لەسەر وەزیری پێشووی نەوت هەن، دۆسیەی گەندەڵیی گەورەن؛ بەشێکیان دارایی و بەشێکیان کارگێڕین. زانیاریمان هەیە کە وەزیری پێشووی نەوت لەو کاتەوەی بووە بە وەزیر پاسپۆرتی ژمارەیەک وڵاتی بەدەستهێناوە، ئەوەش لەبری کارئاسانیکردن بۆ کاری کۆمپانیاکانیان لێرە. بۆیە گومانی زۆر دەکەین بەهۆی ئەو پاسپۆرتانەوە بەمنزیکانە عێراق جێبهێڵێت."
 
زەهرە بجاری بە پێویستی دەزانێت، دەزگا پەیوەندیدارەکان رێگە لە چوونەدەرەوەی وەزیری پێشووی نەوت بگرن و ببرێتە بەردەم دادگە بۆ لێپرسینەوە لەگەڵی لەسەر ئەو دۆسیانەی لەسەری کەڵەکە بوون.
 
سەرۆکی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، "بەپێی راپۆرتێکی چاودێریی دارایی عێراق، بەهۆی گرێبەستێکی نەوتییەوە لەگەڵ دوو کۆمپانیای نەوتی بەریتانی و چینی، تایبەت بە کارکردن لە کێڵگەی رومێلە لە باشووری عێراق، کە دواتر گرێبەستەکە لەگەڵ وەزارەتی نەوت هەموارکراوەتەوە، عێراق لە ماوەی 25 ساڵدا زیانێکی زۆری دارایی بەردەکەوێت کە بە زیاتر لە 825 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت. یەکێک لە بڕگەکانی هەموارکردنەوەی گرێبەستەکەش بریتییە لە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی عێراق بە بڕی 750 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا."
 
ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی، "گرێبەستەکە لە ساڵی 2011 کراوە و دواتر هەموارکراوەتەوە. راپۆرتەکەی دیوانی چاودێریی دارایی لە ساڵی 2014 دەرچووە؛ بۆیە هەموو ئەوانەی بەرپرسن لەو گرێبەستە و کەمتەرخەمییان کردووە و زیانە داراییەکانیان پشتگوێخستووە، دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت، واتە تەنیا مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی ئێستا و ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوت بەرپرس نین، بەڵکو چەندین وەزیر و بەرپرسی دیکەی باڵا بەرپرسن، ئەوانەی کێشەکەیان چارەسەر نەکردووە و بەرپرسیارێتییان دەکەوێتە ئەستۆ."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەربازێکی عێراقی بەدیار پاشماوەی مووشەکێکی ئێرانییەوە؛ وێنە: AFP

عێراق لە رۆژێکدا؛ پێگەی دوو گرووپ بۆردوومان کران و لە پەرلەمان باسی پێشمەرگە کرا

هێرش بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانى سەر بە حەشدى شەعبی لە نەینەوا و ئەنبار کوژراوی لێکەوتەوە و گرووپى موقاوەمەش رایگەیاند لە ماوەی نۆ رۆژدا نزیکەی 200 هێرشیان کردووە، بۆ رێگری لەو هێرشانەى گرووپە چەکدارەکان دەیکەن، سوودانى فەرمانی بە بەرپرسە ئەمنییەکان دا کە راویان بنێن.