ڤیدیۆ.. لە بەغدا کەسێک بە تۆمەتی ئەشکەنجەدانی کچەکەی دەستگیرکرا

30-10-2025
گەشاو خالید
ڤیدیۆی ئەشکەنجەدانی کچەکە.
ڤیدیۆی ئەشکەنجەدانی کچەکە.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، باوکێکیان دەستگیرکردووە، کە بەشێوەیەکی دڕندانە کچە 12 ساڵانەکەی ئەشکەنجە دەدات.
 
ئەرشەد حاکم، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30ی تشرینی یەکەمی 2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدیۆیی ئەشکەنجەدانی کچێک لەلایەن باوکییەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، تیمەکانیان توانیویانە ناسنامە و شوێنی تۆمەتبارەکە لە بەغدا دەستنیشان بکەن.
 
ئەرشەد حاکم گوتی: "دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەکە، باوکەکە هەڵاتبوو، بەڵام بە هەوڵی هێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، توانیان شوێنەکەی ئاشکرا بکەن و دەستگیری بکەن."
 
سەبارەت بە هۆکاری ئەشکەنجەدانی کچەکە لەلایەن باوکییەوە، ئەرشەد حاکم گوتی: "بەهۆی ئەوە بووە، کە پیاوەکە کێشەی لەگەڵ هاوژینەکەیدا هەبووە."
 
گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی نێشتمانی عێراق گوتیشی: "پرۆسەی دەستگیرکردنەکە لە ماوەیەکی پێوانەییدا کراوە، تۆمەتبارەکە رادەستی لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان کراوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک زرێپۆشی سوپای عێراق

بەرگریی عێراق بۆ رووداو: سنوورەکانمان تووندوتۆڵن و چاودێریی دۆخی سووریا دەکەین

وەزارەتی بەرگریی عێراق دەڵێت، لە تووندوتۆڵکردنی سنوور بەردەوامن و ئامادەی بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیەکن بکرێتە سەر سنوور. لەبارەی رووداوەکانی ئەم دواییەی سووریاش ئاماژە بەوەش دەکات، چاودێریی دۆخەکە دەکەن.