دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراق: 428 تانە یەکلاکراونەتەوە

30-11-2025
گەشاو خالید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند، دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان لە کۆی 853 تانە، 428 تانەی یەکلاکردووەتەوە.
 
20ی تشرینی دووەمی 2025 دوایین وادەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بوو بۆ وەرگرتنی تانەکان لەبارەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
 
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی رۆژنامەڤانیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "دەستەی دادوەری لە 10 رۆژدا سەرجەم تانەکان یەکلایی دەکاتەوە.
 
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاندووە، ئەو 425 تانەیەی ماون لە چەند رۆژی داهاتوودا یەکلایی دەکرێنەوە.
 
رۆژی 11-11-2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، رۆژی دواتر ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان راگەیێندرا، هەروەها رۆژی 17-11-2025 ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکە راگەیێندرا، دواتر دەرگای تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە کرایەوە و بۆ سێ رۆژ بەردەوام بوو، لەم ماوەیەدا 853 تانە تۆمارکران.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جیاکردنەوەی دەنگەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

72 تانەی هەڵبژاردن ماون و 7ـی ئەم مانگە یەکلا دەکرێنەوە

لە کۆی 872 تانەی دژ بە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، تەنیا 72 یان ماون یەکلا بکرێنەوە. بە گوتەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، رۆژی 7ی کانوونی یەکەم سەرجەم ئەو تانانە یەکلا دەکرێنەوە و دواتر دەنێردرێن بۆ دادگەى باڵاى فیدڕاڵى بۆ پەسەندکردنى.