رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایدەگەیێنێت، حكومه‌ت به‌رده‌وامه له پلانه‌كانی بۆ وه‌به‌رهێنان له گازی هاوەڵ و گازی سرووشتی، ئەمەش له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستن به هاوردەکردنی گاز.
رۆژی چوارشه‌ممه 31-05-2023، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق وێستگەکانی گۆڕینی وزه‌ی به‌رزە پاڵەپەستۆی كاره‌بای به توانای (400 ک. ڤ) له وێستگەی گازی قودس و وێستگه‌ی گازی رەشید-ی له بەغدا کردەوە، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پاڵەپەستۆیەی له نێو سیستمی وزه‌ی كاره‌بای چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌غدا هه‌یه.
بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی له كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ وێستگه‌ی قودس، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد كه تێیدا نوێنه‌رانی كۆمپانیای سیمێنز و جه‌نه‌راڵ ئه‌لیكتریک و بەرپرسانی وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماده‌بوون. له كۆبوونه‌وه‌کە‌دا پێداچوونەوە به‌هه‌نگاوه‌كانی تایبه‌ت به به‌رده‌وامیدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای وێستگەکانی كاره‌با كرا و جه‌ختیش له‌سه‌ر چۆنێتی جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كان كرایەوە سه‌باره‌ت به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه له‌م دواییه‌دا کراون.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بەدواداچوونی بۆ پرۆسه‌ی دانانی سیستمی ساردكردنه‌وه‌ی وێستگەکانی به‌رهه‌مهێنانی کارەبا كرد كه بەمنزیكانه داده‌نرێن و دەبنە هۆی زیاتركردنی به‌رهه‌می وزه‌ی كاره‌با.
سوودانی جەختی لەوە کردەوە، حكومه‌ت كێشه‌ی كاره‌بای بە كاره له‌پێشینه‌كانی داناوه، مامەڵەکردن له‌گه‌ڵ ئه‌م كێشه درێژخایه‌نه كار و ئامادەباشییه‌كی زۆری ده‌وێت، چونكه هاووڵاتی چاوه‌ڕێی دەکات کێشەی كاره‌با بەتەواوی چارەسەر بێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سوودانی گوتی، حكومه‌ت به‌رده‌وامه له پلانه‌كانی خۆی له‌بواری ئه‌نجامدانی وه‌به‌رهێنان له گازی هاوەڵ و گازی سرووشتی له بواری وزه دا، ئەمەش له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستن به هاوردەکردنی گاز؛ هه‌روه‌ها رێگریكردن له كاریگه‌رییه زیان به‌خشەکانی كه به‌هۆی سووتاندنی گازی هاوەڵه‌وه دروست ده‌بێت.
مانگی رابردوو، ئەحمەد مووسا، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، ساڵانە عێراق بایی زیاتر لە 6 ملیار دۆلار گاز هاوردە دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ