وەزارەتی ناوخۆی عێراق: تەقینەوە لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا رووینەداوە

31-08-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەواڵی روودانی تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا رەتدەکاتەوە.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی ئابی 2025 لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، "بە تووندی ئەو هەواڵانە رەتدەکەینەوە کە لەلایەن هەندێک دەزگای راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە روودانی تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا."
 
وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بە دۆخی ئەمنیی بەغدا کردووە و دەڵێت، "دۆخی ئەمنی لە پایتەخت ئارام و جێگیرە، هیچ رووداوێکی لەم جۆرە تۆمار نەکراوە. ئەم هەواڵانە بە تەواوی دوورن لە راستییەوە و ئامانجیان وروژاندنی پشێوی و دڵەڕاوکێیە لەنێو هاووڵاتییاندا."
 
وەزارەتی ناوخۆ داوا لە هەمووان دەکات شوێن پڕوپاگەندەکان نەکەون، تەنیا پشت بە راگەیێندراوی لایەنی فەرمی ببەستن وەکو تاکە سەرچاوەی زانیاریی ئەمنی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گواستنەوەی چەکدارانی داعش بە یاوەری سەربازانی ئەمریکا. وێنەکە AFP

رووداو لیستی ئەو چەکدارانەی داعش بڵاودەکاتەوە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە

تۆڕی میدیایی رووداو لە رێگەی بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی عێراقەوە ژمارەی ئەو چەکدارانەی پێشووی داعشی دەستکەوتووە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە و ئێستا لە زیندانی کەرخ لە بەغدا دەستبەسەرن. چەکدارەکان هەڵگری وڵاتینامەی چەندین وڵاتن.