هاونیشتمانییەک لە شێخ مەقسوودی حەلەبەوە: دۆخەکە بەم شێوە بەردەوام بێت رووبەڕووی کۆمەڵکوژیی گەورە دەبینەوە

07-01-2026
هەوار ئیسماعیل
دیمەنی ساتی تۆپبارانێک بۆسەر ناوچەیەکی حەلەب
دیمەنی ساتی تۆپبارانێک بۆسەر ناوچەیەکی حەلەب
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بۆردوومانی چڕی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود، ئەشرەفییە و بەنی زەیدی حەلەب لەلایەن هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریاوە بەردەوامە. هاونیشتمانییەک دەڵێت، دۆخەکە بەم شێوە بەردەوام بێت، رووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکی گەورە دەبنەوە.
 
ئەحمەد محەممەد، دانیشتووی گەڕەکی شێخ مەقسوود لە حەلەب، ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی کانوونی دووەمی 2026 لە رێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە بەشداریی لە گەشتی هەواڵەکانی کاژێر 11:00ی رووداو کرد و گوتی، "لە دوێنیوە تاوەکو ئەم ساتە شەڕ نەوەستاوە. ئێستاش گەڕەکەکەمان بە چڕی تۆپباران دەکرێت."
 
ئەو هاونیشتمانییە دەڵێت، بەراورد بە دوێنێ، تۆپبارانەکانی ئەمڕۆ چڕترن و جگە لە کوژراو و بریندارەکانی دوێنێ، ئەمڕۆش دوو کەسی سڤیل کوژراون و ژمارەیەکیش بریندار هەن، ئێستا بە ئامبوڵانس دەگوێزرێنەوە بۆ نەخۆشخانە.
 
ئەحمەد محەممەد ئاماژەی بەوەش کرد، لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود، ئەشرەفییە و بەنی زەیدی حەلەب کە زۆرینەی دانیشتووانەکانیان کوردن، تۆپبارانەکە بەردەوامە و هێزە کوردییەکان پارێزگاری لە خەڵکی ناوچەکە دەکەن.
 
ئەو هاونیشتمانییە دەڵێت، نەخۆشخانەی شەهید خالید فەجر بانگەوازی بەپەلە بۆ خوێن دەکات و بەهۆی شەڕەکەوە هێڵەکانی کارەبا و پەیوەندییەکان پچڕاون.
 
ئەحمەد محەممەد داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتی لەئەستۆ بگرێت و گوتی، "بانگ لە سەرۆک مەسعود بارزانی، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و هەمووان دەکەین بەهانای گەڕەکە کوردنشینەکانەوە بێن، چونکە ئەگەر دۆخەکە بەم شێوە بەردەوام بێت، ئەوا رووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکی گەورە دەبینەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئەو فرۆکەیەی ئەمڕۆ نیشتەوە.

دوای 18 مانگ یەکەم فڕۆکەی سڤیل لە فڕۆکەخانەی قامشلۆ نیشتەوە

دوای وەستانێکی درێژخایەن، یەکەم فڕۆکەی مەدەنیی سووری لە دیمەشقەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قامشلۆ نیشتەوە. ئەم هەنگاوە سەرەتایەک بۆ دووبارە کاراکردنەوەی فڕۆکەخانەکە، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ تەنیا بۆ کاروباری سەربازی بەکاردەهات.