دوای 10 ساڵ زانیاریی سەرەتایی لەبارەی پێشمەرگەیەک لە زیندانەکانی سووریا دەگاتە خێزانەکەی

08-12-2024
ناسر عەلی
نیشانەکردن شەڕ لە سووریا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دوای 10 ساڵ لە بێسەروشوێنبوونی پێشمەرگەیەکی دانیشتووی ناحیەی دینارتە لە سنووری قەزای ئاکرێ، زانیاریەکی سەرەتایی دەگاتە دەستی کەسوکاری. برای ئەو پێشمەرگەیە دەڵێت، تائێستا هیچ شتێکی فەرمییان پێنەگەیشتووە، بەڵام برایەکیان لە تیکتۆک بینیوە کاتێک رۆژنامەنووسێک لە زیندانێکی سووریا ناوی دەخوێنێتەوە.
 
عیسا عەبدوڵڵا خدر، کە ئێستا تەمەنی 45 ساڵە، لە 2ـی ئابی 2014 لە کاتی هێرشی داعش بۆ سەر زوممار لە ئەرکی پێشمەرگایەتیدا بووە و بێسەروشوێن بووە. دوای چەند مانگێک زانیاری بە خێزانەکەی گەیشتووە کە لە زیندانێکی داعش دایە لە شاری مووسڵ.
 
عیسا عەبدوڵڵا خدر زێباری، خەڵکی گوندی چاربۆتی سەر بە ناحیەی دینارتەیە، خێزاندارە و پێنج منداڵی هەیە. 
 
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئاشکرابوونی چارەنووسی ئەو پێشمەرگەیە، شەوقی عەبدوڵڵا خدر برای عیسا بە رووداوی راگەیاند، تائێستا هیچ زانیارییەکی فەرمییان پێنەگەیشتووە، "تەنیا یەک زانیاری لەسەر چارەنووسی براکەمان پێگەیشتووە. ئەویش درەنگیی شەوی رابردوو خزمێکمان تەلەفۆنی کرد و گوتی لە تیکتۆک راستەخۆ پەیامنێرێکی فریلانس لە سووریا لە یەکێک لە زیندانەکان ناوی زیندانییەکانی دەخوێندەوە. ناوی عیسا عەبدوڵڵا خدری خوێندەوە و گوتی ئەوە خەڵکی ئاکرێیە لە سنووری موسڵ [ئاکرێ لە سنووری دهۆکە]، لەو کاتەوە دەستمان بە وەرگرتنی زانیاری کردووە، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەکی دیکەمان پێنەگەیشتووە." 
 
برای ئەو پێشمەرگەیە لە رێگەی رووداوەوە داوا دەکات، هەر کەسێک لە سووریا زانیاریی لەسەر ئەو برایەیان هەبێت، با پەیوەندییان پێوە بکات. 
 
شەوقی باسی کاتی بێسەروشوێنبوونی براکەی دەکات و دەڵێت، لە 2ـی ئابی 2014 کاتێک داعش هێرشی کردە سەر ناحیەی زووممار، ئەو لە ئەرکی پێشمەرگایەتیدا بووە و کەوتووەتە دەستی داعش.  
 
دەشڵێت، دوای چەند مانگێک لە مووسڵ کەسێکی عەرەب پەیوەندیی پێوەکردوون و گوتوویەتی کە "برای ئێوە لە زیندانی مووسڵە. دواتر پێش دوو ساڵ ڤیدیۆیەکی زیندانێکی داعش بڵابوویەوە، برای ئێمەی تێدابوو، بەڵام ئێمە نازانین ئەو ڤیدیۆیە هی کام زیندانە و رۆژ و کاتەکەی کەیە." 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خانوویەک کە بە بۆردوومانی ئیسرائیل لە باشووری سووریا وێران بووە. وێنە: رووداو

رووداو لە شوێنی ئۆپەراسیۆنەکەی ئیسرائیل لە سووریا؛ شایەتحاڵان باسی "شەوێکی پڕ لە ترس" دەکەن

تیمێکی تۆڕی میدیایی رووداو چووە گوندی بێت جن لە باشووری سووریا، تەنیا چەند کاژێرێک دوای ئەوەی هێزێکی ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی لەنێو گوندەکەدا کرد کە بەهۆیەوە 13 کەس کوژران و زیاتر لە 20ـی دیکەش بریندار بوون. پەیامنێری رووداو لەگەڵ شایەتحاڵانی رووداوەکە قسەی کرد کە باسیان لە "شەوێکی پڕ لە ترس و تۆقاندن" و هێرشی "فڕۆکە، گوللـەتۆپ و مووشەک" کرد