ئاسایشی خۆسەر: لە حەلەب سێ تانکی حکومەتمان تێکشکاندووە

10-01-2026
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب رایدەگەیێنێت، سێ تانکی هێزەکانی حکومەتی سووریایان تێکشکاندووە کە نەخۆشخانەیەکیان لە گەڕەکی شێخ مەقسوود تۆپپباران دەکرد. ئاماژە بەوەش دەکات، درۆن نەخۆشخانەکە دەکاتە ئامانج.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەلەب، لە نوێترین راگەیێندراویدا لەبارەی شەڕ و پێکدادانەکان ئاشکرای کرد، ئەندامانیان توانیویانە "سێ تانکی سەر بە میلیشیاکانی حکومەتی دیمەشق" تێکبشکێنن.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئاسایش، تێکشکاندنی ئەو تانکانە لەکاتێکدا بووە سەرقاڵی تۆپبارانکردنی نەخۆشخانەی خالید فەجر بوون لە بەشی رۆژئاوای گەڕەکی شێخ مەقسوود.
 
ئاسایش دەڵێت، شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لە ناوچەکە بەردەوامە و هاوکات لەگەڵ بۆردوومانی چڕی تانکەکان، "درۆنی تورکیا لە جۆری بایراکتار" بەشێوەیەکی راستەوخۆ نەخۆشخانەکە دەکەنە ئامانج.
 
ناوەندی راگەیاندنی ئاسایش هۆشداری دەدات لەوەی، نەخۆشخانەکە پڕە لە برینداری سڤیل و ئەو دۆخە "پەرەسەندنێکی مەترسیدارە" کە ژیانی سڤیل و تیمە پزیشکییەکانی خستووەتە مەترسییەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەربازێکی هێزەکانی حکومەتی کاتی سووریا

لە رەققە داعش هێرشیکردە سەر بازگەیەک و 4 کارمەندی وەزارەتی ناوخۆ کوژران

میدیای فەرمی سووریا بڵاویکردەوە، چوار ئەندامی "هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ" لە هێرشێکی چەکدارانی داعشدا لە شاری رەققە کوژران. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە رێکخراوەکە بانگەوازی بۆ چەکدارانی کردووە رووبەڕووی دەسەڵاتدارانی نوێی وڵاتەکە ببنەوە.