سێ سەرچاوە: سوپای ئەمریکا لە یەک مانگدا لە سووریا بە تەواوی دەکشێتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی سێ سەرچاوە، هێزەکانی ئەمریکا لە ماوەی یەک مانگدا لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا دەکشێنەوە. سوپای ئەمریکا لە شەڕی دژی داعش دا پاڵپشتیکارێکی گەورەی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە بوو.
 
بەرپرسێکی حکومەتی سووریا بە ئاژانسی هەواڵیی فرانس پرێسی راگەیاند، "لە ماوەی یەک مانگدا هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دەکشێنەوە و چیدیکە هیچ سەربازێکی ئەمریکی لە بنکەکان نامێنێت."
 
بەرپرسێکی باڵای بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەریش بۆ هەمان ئاژانس قسەی کرد و هەمان زانیاری پشتڕاستکردەوە.
 
سەرچاوەی سێیەمیش کە دیپلۆماتێک بوو بە هەمان ئاژانسی هەواڵی گوت، پێویستە کشانەوەکە لە 20 رۆژدا تەواو ببێت.
 
دوای دەستپێکردنی هێرشی داعش بۆسەر کۆبانێ لە ئەیلوولی ساڵی 2014، سوپای ئەمریکا دەستی بە یارمەتیدانی شەڕڤانان کرد.
 
پێکەوەکارکردنی سوپای ئەمریکا و هێزەکانی هەسەدە دوای شەڕی کۆبانێ بەردەوام و زیاتریش بوو و ئەوەش هاوکار بوو شەڕڤانان هەموو ناوچەکانی ‌ژێر دەسەڵاتی داعش لە بەری رۆژهەڵاتی فورات تاوەکو ئاداری 2019 کۆنترۆڵ بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئەو فرۆکەیەی ئەمڕۆ نیشتەوە.

دوای 18 مانگ یەکەم فڕۆکەی سڤیل لە فڕۆکەخانەی قامشلۆ نیشتەوە

دوای وەستانێکی درێژخایەن، یەکەم فڕۆکەی مەدەنیی سووری لە دیمەشقەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قامشلۆ نیشتەوە. ئەم هەنگاوە سەرەتایەک بۆ دووبارە کاراکردنەوەی فڕۆکەخانەکە، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ تەنیا بۆ کاروباری سەربازی بەکاردەهات.