وەزارەتی ناوخۆی سووریا دەڵێت هێزەکانیان لەنێو شێخ مەقسوود بڵاوکردووەتەوە

15 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ناوخۆی سووریا رایگەیاند، یەکەکانی ئاسایشی ناوخۆ (سەر بە حکومەت) دەستیان بە بڵاوبوونەوە لە گەڕەکی شێخ مەقسوودی شاری حەلەب کردووە. بانگەشەی ئەوە دەکەن، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پلانێکی داڕێژراودایە بۆ "دووبارە جێگیرکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا."
 
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، "ئەرکی سەرەکیی ئەم هێزانە پاراستنی سڤیلەکان، پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی و تایبەت و رێگریکردنە لە هەر پشێویەک، ئەوەش بە هاوئاهەنگیی تەواو لەگەڵ یەکەکانی سوپا کە لە ناو گەڕەکەدا جێگیر کراون."
 
ئەم پێشهاتە نوێیە لە کاتێکدایە کە شاری حەلەب لە 06-01-2026ـەوە لەنێو شەڕێکی خوێناوییە لە نێوان سوپای سووریا و هێزە کوردییەکان، کە بەهۆیەوە زیاتر لە 159,000 کەس ئاوارە بوون. لە کاتێکدا دیمەشق کۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتیی گەڕەکی شێخ مەقسوود رادەگەیەنێت، هێزەکانی ئاسایشی خۆسەر لە حەلەب زانیارییەکانی سوپا بە "درۆ" وەسفدەکەن و دەڵێن، هێشتا شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لە ناو گەڕەکەدا بەردەوامە.
 
رێکخراوە مرۆییەکانی وەک مانگی سووری کوردی هۆشداری دەدەن کە دۆخی ناو گەڕەکەکە کارەساتبارە و نەخۆشخانەکان لە کار کەوتوون، هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەریش داوای دەستوەردانی نێودەوڵەتی دەکات بۆ رێگریکردن لە روودانی"کۆمەڵکوژی" دژی بریندار و سڤیلەکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سوپای عەرەبیی سووریا لە گەڕەکی شێخ مەقسوود. وێنە: AA

تەندروستیی حەلەب: 23 کەسی سڤیل کوژراون

بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی حەلەب، ئاماری کوژرانی خەڵکی سڤیل لەو شارە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 23 کەس کوژراون و 104 کەسی دیکەش برینداربوون.