میدیای فەرمیی سووریا: ئیسرائیل سنووری دەرعای تۆپباران کرد

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سیروان عەباس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئاژانسی فەرمیی دەنگوباسی سووریا رایگەیاند، هێزەکانی "داگیرکەری ئیسرائیل" دەوروبەری شارۆچکەی "عابدین" و دۆڵی "کویا"یان لە ناوچەی یەرمووک لە گوندەواری رۆژئاوای دەرعا بۆردوومان کردووە.
 
میدیا و حکومەتی سووریا هیچ زانیارییەکیان لەبارەی زیانەکانی ئەو هێرشە بڵاونەکردووەتەوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 13-01-2026 رامی عەبدولڕەحمان، سەرۆکی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە رووداوی راگەیاند، هێزەکانی ئیسرائیل بە دوو گولـلە تۆپ دەوروبەری دۆڵێکی نێوان هەردوو گوندی 'مەعریە' و 'عابدین'یان لە گوندەواری رۆژئاوای دەرعا کردە ئامانج، تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانی گیانی یان مادی بڵاونەکراوەتەوە.
 
ئەمە بە یەکەم هێرشی زەوینیی ئیسرائیلە بۆسەر خاکی سووریا لە ساڵی 2026دا.
 
پارێزگای دەرعا، دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای سووریا. لە باشوورەوە هاوسنوورە لەگەڵ ئوردن، لە رۆژئاواوە لەگەڵ پارێزگای قونەیترە و بەرزاییەکانی جۆلان، لە باکوورەوە لەگەڵ پارێزگای گوندەواری دیمەشق، لە رۆژهەڵاتیشەوە لەگەڵ پارێزگای سوەیدا هاوسنوورە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ناوچەکە لە دێرحافرەوە دەستپێدەکات تاوەکو قەواسە و مەسکەنە لە کەناری رۆژئاوای فورات.

سوپای عەرەبیی سووریا پلانی هێرش بۆ سەر دێرحافر و دەوروبەری رادەگەیێنێت

دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عەرەبی سووریا لە راگەیێندراوێکی بەپەلەدا ناوچەیەکی فراوانی لە باشووری رۆژهەڵاتی حەلەب وەک "ناوچەی سەربازیی داخراو" ناساند و داوا لە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەکات بۆ رۆژهەڵاتی فورات بکشێنەوە.