شێخمووس ئەحمەد بۆ رووداو: ژیانی هەزاران ئاوارە لە تەبقە لە مەترسیدایە

17-01-2026
سیروان عەباس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری نووسینگەی کۆچ و کۆچبەران لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، ژمارەیەکی یەکجار زۆری ئاوارە لە سنووری تەبقە نیشتەجێن و لە دۆخێکی نالەباردا دەژین، کە مەترسییەکی راستەقینەی لەسەر ژیانیان دروست کردووە.
 
شێخموس ئەحمەد لەبارەی وردەکاریی دۆخی ئاوارەکان لەو ناوچەیە ئاماژەی بەوە کرد، لە تەبقە چەندین کامپی ئاوارەکان هەن، بەتایبەت ئەو کوردانەی کە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە لە عەفرین، شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەوە ئاوارە بوون و ئێستا لەنێو دوو کامپی شارەکەدا دەژین.
 
ئاماژەی بەوەشکرد، "جگە لە کامپەکان، بە دەیان ناوەندی دیکەی کاتی بۆ حەوانەوەی ئاوارەکان لە تەبقەدا کراونەتەوە بۆ ئەوەی خەڵکەکەی تێدا جێگیر بکرێت."
 
لەو ناوچەیەدا دوو کامپی فەرمی هەن؛ ئەوانیش کامپی "مەحموودلی" کە تایبەتە بە ئاوارەکانی دیکەی سووریا و کامپی "توەیهینە".
 
بەڕێوەبەری نووسینگەی کۆچ و کۆچبەرانی بەڕێوەبەری خۆسەر، هۆشداری دەدات کە ئێستا ژیانی ئەو هەزاران ئاوارەیە "لە مەترسییەکی گەورەدایە و پێویستیان بە هاوکاری بەپەلەیە."
 
گوتیشی: "ئاوارەکانی تەبقە، خەلکی عەفرین، شەهبا، شێخ مەقسوود، تل رەفعەت و ئەشرەفییەن و ئێستا شوێنی خۆیان جێهێشتووە و بەرەو جزیر بەڕێکەوتوون."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حکومەتی سووریا کارەکانی لە فڕۆکەخانەی قامشلۆ و دەروازەی سێمالکا دەستپێدەکات

وردەکاریی رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق؛ سوپا لە شارەکان دەکشێتەوە

باڵەخانەی پارێزگای حەسەکە، تەنیا ئاڵای سووریای لەسەر بەرزکراوەتەوە، سیمای کوردیی لە شارەکە و ئاڵای کوردستان تێیدا وەک خۆیان ماونەتەوە. شاندێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا، بە مەبەستی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و دیمەشق، سەردانی پارێزگاری نوێی حەسەکەیان کرد و پلانی داهاتوویان ئاشکرا کرد.