موفتی پێشووی سووریا لە شاری حەلەب دەرکەوت

17-02-2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

موفتی پێشووی سووریا لە سەردەمی رژێمی بەشار ئەسەد لە حەلەب دەردەکەوێت، چەند کەسێک قسەی پێدەڵێن، بەڵام ئەو دەڵێت قبووڵی ناکەم.
 
چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، کە تێیاندا ئەحمەد حەسوون، موفتی پێشووی سووریا لە سەردەمی رژێمی ئەسەد دەردەکەوێت.
 
بەپێی یەکێک لە ڤیدیۆکان کە دووشەممە، 17-02-2025، بڵاوکراوەتەوە، ئەحمەد حەسوون لە شاری حەلەب دەردەکەوێت. یەکێک پێیدەڵێت: "موفتی رژێمی بەرمیلەکان" (مەبەست لەو بەرمیلە بۆمبانە بوو کە رژێمی ئەسەد لە شەڕی ناوخۆدا بە فڕۆکە بەسەر شارەکاندا دەیباراند)، بەڵام ئەحمەد حەسوون وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت: "قبووڵ ناکەم بەو ناوە بانگم بکەیت.. من سێ جار لە زیندانەکانی رژێم دەستگیر کراوم."
 
لە ڤیدیۆیەکی دیکەدا دەردەکەوێت کە موفتی پێشووی سووریا (ئەحمەد حەسوون) لەناو ئۆتۆمبێلێکدایە و دەسماڵێکی لەسەری ئاڵاندووە، لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی فورقان لە شاری حەلەب دادەبەزێت. ژمارەیەک کەس لە دەوری ئۆتۆمبێلەکە کۆبوونەتەوە و قسە پێدەڵێن، بەڵام ئەو وەڵامیان ناداتەوە.
 
ئەحمەد حەسوون لە ساڵی 2005ـەوە تاوەکو تشرینی دووەمی 2021 موفتی سووریا بوو. ئەو یەکێکە لە کەسایەتییە ئایینییە بەناوبانگەکانی سووریا. زۆرجاریش لە تەنیشت بەشار ئەسەدەوە دەبینرا و لە شەڕی ناوخۆدا پشتگیری رژێمەکەی دەکرد.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ستیفام دوژاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: نیگەرانین لە پێکدادانەکانی حەلەب

گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەڵامی پرسیارێکی تۆڕی میدیایی رووداو سەبارەت بە گرژییەکانی حەلەب رایگەیاند، نیگەرانن لە پێکدادانەکانی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا و داوا دەکات هەموو لایەک بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆ.