ئەحمەد شەرع لێبووردنى گشتى دەرکرد و سزاى تاهەتایی کرد بە 20 ساڵ

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 ئەحمەد شەرع، سەرۆکى سوریا بڕیارى لێبووردنى گشتى بۆ سزاداوان دەرکرد و بڕیاری دا سزاى بەندکردنى تاهەتایی بکاتە 20 ساڵ.
 
 ئەو بڕیارانە بەگوێرەى مەرسوومێک بووە، ئەحمەد شەرع لە 17ى شوبات دەریکردووە.  لەو مەرسوومەدا بڕیاردراوە لێبووردنی گشتی بۆ ئەو تاوانانە دەربکرێت کە بەر لە دەرچوونی ئەو مەرسوومە کراون.
 
بڕیاری لێبووردنی گشتی ئەو حوکمدراوانە دەگرێتەوە کە نەخۆشییەکی هەبێت و چارەسەر نەبێت و پێویستی بەوە بێت کە کەسێکی دیکە خزمەتی بکات، هەروەها ئەو کەسانەی تەمەنیان گەیشتووەتە 70 ساڵ و ئەوانەی سەرپێچییان کردووە.
 
ئەو کەسانەی لێبووردنەکە دەیانگرێتەوە و هەڵاتوون، دەبێت لە ماوەی 60 رۆژدا خۆیان رادەست بکەن.
 
لێبووردنە گشتییەکە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە تاوانیان لە دژی گەلی سووریا کردووە، یان ئەو تاوانانەی لە حوکمەکانی یاسای بنبڕکردنی لەشفرۆشیدا هاتوون، یان ئەو تاوانانەی دژی تۆڕی کارەبا و پەیوەندییەکان کراون، یان ئەوانەی تایبەتن بە قۆپیکردن لە تاقیکردنەوەکاندا.
 
بەگوێرەی مەرسوومەکەی ئەحمەد شەڕع، سزای بەندکردنی تاهەتایی کراوەتە 20 ساڵ، بەو مەرجەی کەسی زیانمەند لەو تاوانە لە مافی خۆی خۆش بووبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە