ئەحمەد شەرع: هەسەدە هەڵدەوەشێتەوە و دوایین سەربازی ئەمریکا لە سووریا چووە دەرەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناخی راگوزەری سووریا، نەخشەڕێگەی کۆتاییهێنان بە هێزە چەکدارە جیاوازەکان و کشانەوەی تەواوەتیی هێزە بیانییەکان لە وڵاتەکەی رادەگەیێنێت.
 
شەرع لەبارەی وردەکاریی ئەو رێککەوتنەی کە مشتومڕێکی زۆری لەسەر بوو، ئاماژەی بەوە کرد پرۆسەکە بە چەند قۆناخێکی هەوراز و نشێودا تێپەڕیوە. سەرەتای رێککەوتنەکە بۆ 10ـی ئاداری 2025 دەگەڕێتەوە، هەرچەندە لە چەند وێستگەیەکدا وەکو ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو و کانوونی دووەمی ئەم ساڵ، هەڵکشانی سەربازی و کێشەی پابەندبوون هاتنە پێش، بەڵام دواجار بە نێوەندگیریی ئەمریکا، رێککەوتنێکی گشتی واژۆ کرا.
 
سەرۆکی قۆناخی راگوزەری سووریا دەڵێت: "رێککەوتن کراوە لەسەر تێکەڵکردنەوەی هەسەدە و کۆتاییهێنان بە هەسەدە؛ ئەوان دەبنە بەشێک لە پێکهاتەی دەوڵەتی سووریا، هەرچەندە زەحمەتی هەبوون، بەڵام پرۆسەکە ئێستا بە باشی دەڕوات."
 
شەرع باس لە کشانەوەی تەواوی سەرباز و نەمانی بنکەکانی هاوپەیمانان دەکات و دەڵێت دوێنێ دوایین ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئەمریکا لە خاکی سووریا چووە دەرەوە و ئێستا باکووری رۆژهەڵاتی سووریا هیچ بنکەیەکی ''بیانی'' لێ نییە.
 
سەرۆکی قۆناخی راگوزەری سووریا، لەبارەی قۆناخی داهاتووی وڵاتەکەی رایگەیاند: "سووریا پێویستی بە ململانێی ناوخۆیی نوێ نییە، ئەو پێی وایە هەموو لایەنەکان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی بەرەو "یەکگرتوویی خاکی سووریا و سەقامگیری" هەنگاو بنێن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کچێکی تەمەن 16 ساڵی عەلەوی کە دووگیانە، لەلایەن نیویۆرک تایمزەوە وێنەی گیراوە.

راپۆرتێک: کچ و ژنانی عەلەوی لە سووریا دەڕفێندرێن و دەستدرێژییان دەکرێتە سەر

راپۆرتێک باس لەوە دەکات، دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا، رفاندنی کچ و ژنانی عەلەوی زیادی کردووە. زۆرجار رفێنراوەکان رووبەڕووی ئەشکەنجە و دەستدرێژیی سێکسی دەبنەوە و دواتر لە بەرامبەر پارەیەکی زۆر ئازاد دەکرێن. حکومەتی نوێی سووریاش ئەم راپۆرتانە رەتدەکاتەوە.