خەلیلزاد: دەبێت سیستمی سووریا بکرێتە لامەرکەزی و دەستوورێکی نوێ بنووسرێتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
سوپای عەرەبیی سووریا دەچنە نێو دێرەزوور. وێنە: AFP
سوپای عەرەبیی سووریا دەچنە نێو دێرەزوور. وێنە: AFP
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق رایدەگەیێنێت، ئەو رێککەوتنەی لەنێوان هەسەدە و حکومەتی دیمەشق کراوە "رەنگدانەوەی ئەو واقعەیە کە لەسەر ئەرز هەیە"؛ تەنیا لایەنی باشیشی ئەوەیە کوشتن رادەگرێت. هاوکات داوا دەکات دەستوورێکی نوێ بۆ سووریا بنووسرێتەوە.
 
رۆژی دووشەممە 19-01-2026، زاڵمای خەلیلزاد، باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 12:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو، کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات، رایگەیاند: "رێککەوتنەکە رەنگدانەوەی ئەو واقعەیە کە لەسەر ئەرزدا هەیە؛ ئەمە دوای ئەوەی عەشایەرە عەرەبەکان و هێزەکانی حکومەت پێشڕەوی بەرچاویان کرد."
 
خەلیلزاد گوتیشی: "لایەنی باشی ئەم رێککەوتنە ئەوەیە کە شەڕ و کوشتن رادەگرێت."
 
قسەکانی خەلیلزاد لە کاتێکدایە، رۆژی 18ی مانگ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا ئاگربەستی لەگەڵ هەسەدە راگەیاند، بەڵام ئەمڕۆش شەڕی نێوانیان و پێشڕەوی هێزەکانی سوپای عەرەبی سووریا بەردەوام بوو و چەند ناوچەیەکی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدەیان لە حەسەکە، رەقە و حەلەب کۆنترۆڵ کرد.
 
سەبارەت بە دۆخی کورد، خەلیلزاد دەڵێت: "کوردەکان مافی خۆیانە کە نیگەران بن و پێویستە ئەمریکاش گوێ لەو نیگەرانییانە بگرێت؛ ناکرێت دەستکەوتەکانیان و هاوبەشییەکەیان لەبەرچاو نەگیرێت." ئاماژەی بەوەش کرد، هەرچەندە ئاگاداری وردەکارییەکان نییە، بەڵام دەزانێت کە ئەمریکا کاری کردووە بۆ راگرتنی ئەو شەڕە.
 
بۆ چارەسەری بنەڕەتیی کێشەکان، باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا پێیوایە "پێویستە رێککەوتنێک لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی سووریا هەبێت و دەستوورێکی نوێ بنووسرێتەوە."
 
خەلیلزاد جەختی کردەوە: "پێویستە سیستەمی سووریا ناناوەندی (لامەرکەزی) بێت، بەجۆرێک حکومەتە ناوخۆییەکان بتوانن هەندێک بڕیار بدەن و بەرپرسیارییەتی لەگەڵ حکومەتی ناوەندیدا دابەشبکەن."
 
لە کانوونی یەکەمی 2024ـەوە، حکومەتی سووریا کەوتووەتە دەست هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی پێشووی وڵاتەکە و لەو کاتەوە هێرش کراوەتە سەر ناوچەکانی کورد، عەلەوی و دروزنشینەکان.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرکردەیەکی ئەلوەحدە: هیچ گوندێکی کوردی داگیر نەکراوە

سەرکردەیەکی ئەلوەحدە: هیچ گوندێکی کوردی داگیر نەکراوە

ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی ئەلوەحدە لە کۆبانێوە رەتیدەکاتەوە هیچ گوندێکی کوردیی سنوورەکە کەوتبێتە ژێر دەستی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و دەڵێت، ئەو هێزانە نزیکەی 45 کیلۆمەتر لە شارەکەوە دوورن، بەڵام خەڵک بەهۆی دوودڵییەوە لە گوندەکانەوە ئاوارەی سەنتەری کۆبانێ بوون.