رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا رایگەیاند، لەسەر داوای سەرۆکی چین، رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە بەشار ئەسەد سەردانی ئەو وڵاتە دەکات و لووتکەی سووری-چینی بەڕێوەدەچێت.
رۆژی سێشەممە 19-9-2023، سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا رایگەیاند، "لەسەر داوای شی جین پینگ، سەرۆکی چین، رۆژی پێنجشەممە، بەشار ئەسەد و ئەسما ئەسەد، خانمی یەکەم سەردانی چین دەکەن."
هەروەها ئەوە روونکراوەتەوە کە لە سەردانەکەدا سەرۆککۆماری سووریا و خانمی یەکەم ژمارەیەک دیدار و چالاکییان لە شارەکانی خانجۆ و پەکینی پایتەخت دەبێت.
سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە سەردانەکەدا شاندێکی سیاسی و ئابووریی سووریا هاوڕێی بەشار ئەسەد دەکەن و لوتکەی سووریا - چین بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ