ئەمریکا هێزەکانی لە سووریا بۆ زیاتر لە دوو هێندە زیادکردووە

21-12-2024
لهۆن نەسرەدین
کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا.
کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەسەد رووخا و ئەگەری سەرهەڵدانەوەی داعش و مەترسیی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا زیادی کردووە؛ بۆیە ئیدارەی بایدن، هێزەکانی لە بنکەی تەنەفی سووریا زیادکرد.
 
پات رایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێت: "ئێمە بەردەوام بە ئێوەمان راگەیاندووە 900 سەربازی ئەمریکی لە سووریا هەن، بە لەبەرچاوگرتنی رەوشە نوێیەكەی ئەو وڵاتە، تازە بە ئێمەیان راگەیاندووە  ژمارەی ئەو هێزانە بۆ 2 هەزار زیادکراوە".
 
ئەو ناوچە بیابانییەی لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت، نزیکی بنکەی تەنەفە کە  هێزە ئەمریکییەکەی تێدایە. دەکەوێتە سەر خاڵی سنووری نێوان عێراق، سووریا و ئوردن.
 
لە 2016وە هێزی ئەمریکی تێدایە کە ژمارەیان 5 هەزار سەرباز بوون؛ لە 2019 لە سەردەمی ترەمپ بۆ 900 کەمکرانەوە.
 
لە دوای ئەسەد؛ سوپای نیشتمانی سووریا چاویان بڕیوەتە ناوچەکانی ژێر دەستی هێزەکانی سووریا دیموکرات؛ دژ بەو هەڵوێستە، لە قامشلۆ خۆپیشاندان کرا.
 
هێڤی حەسەن خۆپیشاندەرە و دەڵێت: "مافی خۆمان دەوێت. داوای مافی کەسمان نەکردووە. لەسەر زەویی هیچ کەسێکیش دانەنیشتووین. ئێمە کوردین و ئەمڕۆ ئێمەش مافی خۆمان هەیە.  مافی خۆمان بەدەستدەهێنین و مسۆگەری دەکەین. ئێمە لەگەڵ هەسەدەی خۆمانین و مافی خۆمان بەدەستدەهێنین." 
 
ئەمە یەکەم جارە بەرگری ئەمریکا زیادبوونی ژمارەی سەربازانی لە بنکەی تەنەف، رابگەیێنێت.
 
ناشزانرێت هەڵوێستی ترەمپ لە ئاست هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا چی و چۆن دەبێت؛ هەرچەندە لە یەکەمین کۆنفڕانسی رۆژنامەڤانی لە دوای هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی ئەمریکا و لە وەڵامی پرسیارێك سەبارەت بە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانیان لە سووریا؛ راشکاوانە گوتی هیچ هەڕەشەیەک لەسەر هێزەکانی ئەمریکا نییە.
 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەریی خۆسەر

ئیلهام ئەحمەد: بەپێی رێککەوتنە نوێیەکە، خەڵکی عەفرین و سەرێکانی دەگەڕێنەوە شوێنی خۆیان

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەریی خۆسەر، رێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق بە "هەنگاوێکی گرنگ" بۆ سەقامگیری وەسف دەکات و داوا لە ئەمریکا و فەرەنسا دەکات رۆڵی زامنکار بگێڕن لە جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێککەوتنەکەدا.