گرووپە چەکدارەکانی سووریا کێلی شەڕڤانان تێکدەدەن

21-01-2026
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گرووپە چەکدارەکانی سووریا کە لە لایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە پاڵپشتی دەکرێن، دەستیان کردووە بە تێکدانی گۆڕی شەڕڤانان لەو شوێنانەی لە رۆژانی رابردوودا کۆنترۆڵیان کردوون.
 
بە گوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، ئەندامێکی گرووپە چەکدارەکانی سووریا لە گۆڕستانێکدا دەبیندرێت کە خۆی دەڵێت، ئەو شوێنە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستانە و دەست بە تێکدانی گۆڕی شەرڤانەکان دەکات.
 
ئەندامەکەی گرووپە چەکدارەکان دەڵێت، "ئەمانە بەرازن" و دەست بە تێکدانی گۆڕەکان دەکات.
 
ئەو ئەندامەی گرووپە چەکدارەکان دوای تێکدانی یەکەم گۆڕ و شکاندنی کێلەکە دەڵێت، شوێنەکە حەسەکەیە و پاشان دەڵێت، "ئەڵڵاهو ئەکبەر" و کێلی دووەم دەشکێنێت. پاشان ئەو سەربازە جیهادییە دەگاتە لای گۆڕی سێیەم و دەڵێت، "ئەمە چ شەهیدێکە" و ئەویش تێکدەدات.
 
ئەندامەکەی گرووپە چەکدارەکانی سووریا لەسەر شکاندنی کێلی شەڕڤانەکان بەردەوام دەبێت.
 
شەڕڤانان لە ساڵی 2012ەوە پاراستنی ئاسایشی بەشێکی زۆری رۆژئاوای کوردستانیان لەئەستۆ گرت و دواتریش لە ساڵی 2014 لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی داعش، شەڕی ئەو رێکخراوە پەڕگیرەیان کرد و تاوەکو ئاداری 2019 توانییان بە هاوکاریی هاوپەیمانان کۆتایی بە دەسەڵاتی داعش لە بەری رۆژهەڵاتی فورات بهێنن. شەڕڤانان دەیان هەزار شەهیدیان لەو شەڕەدا دا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حکومەتی سووریا کارەکانی لە فڕۆکەخانەی قامشلۆ و دەروازەی سێمالکا دەستپێدەکات

وردەکاریی رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق؛ سوپا لە شارەکان دەکشێتەوە

باڵەخانەی پارێزگای حەسەکە، تەنیا ئاڵای سووریای لەسەر بەرزکراوەتەوە، سیمای کوردیی لە شارەکە و ئاڵای کوردستان تێیدا وەک خۆیان ماونەتەوە. شاندێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا، بە مەبەستی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و دیمەشق، سەردانی پارێزگاری نوێی حەسەکەیان کرد و پلانی داهاتوویان ئاشکرا کرد.