لە رۆژئاڤای کوردستان نووسینگەی پاراستنی منداڵان لە ململانێی چەکداری دەکرێتەوە

31-08-2020
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن رۆژئاڤای کوردستان بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، بە هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان نووسینگەی پاراستنی منداڵان لە ململانێ چەکدارییەکان دەکاتەوە. 
 
سەرۆکایەتیی هاوبەشی ئەنجوومەنی جێبەجێکردن لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەسەر بنەمای پلانی کاری واژۆکراوی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و نەتەوەیەکگرتووەکان لە 29/6/2019 و پەسندکردنی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، رۆژی  30/8/2020 بڕیاریدا بە کردنەوەی نووسینگەی (پاراستنی منداڵان لە ململانێ چەکدارییەکان) لە ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر.
 
جگە لە لقی سەرەکی، نووسینگەکە چەند لقێکی لاوەکیشی لە دەستە و لیژنەکانی کاروباری کۆمەڵایەتی و کار  لە قامشلۆ، حەسەکە، رەققە، دێرەزوور، کۆبانی، گرێسپی، شەهبا، تەبقە و منبج دەبێت.
 
وەک لە فەرمانەکەدا هاتووە، ئەرکی ئەو نووسینگە و نووسینگە لاوەکیانە بریتییە لە وەرگرتنی سکاڵای تایبەت بە بردنی منداڵان بۆ نێو ریزی هێزەکانی سووریای دیموکرات و هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆ.
 
هاوکات نووسینگە لاوەکییەکان سکاڵای تایبەت بە پێشلکردنی مافی منداڵان لەلایەن خێزان یان هەر کەسێکی دیکە وەردەگرن. سەلامەتی و  بەرژەوەندی و نهێنی خاوەن سکاڵاکان بابەتێکی جەوهەرییە.
 
تاوەکو ئێستا هێزەکانی سووریای دیموکرات چەندینجار لەلایەن رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەوە تۆمەتبارکراوە کە منداڵانی چەکدار کردوون و ناردوونی بۆ بەرەکانی شەڕ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی سووریا

سووریا رێکارەکانی پێدانی وڵاتینامە بەو کوردانە رادەگەیێنێت کە لێی بێبەش بوون

وەزارەتی ناوخۆی سووریا رێکارە جێبەجێکارییەکانی تایبەت بە پێدانی وڵاتینامەی بەو کوردانەی لێی بێبەش کرابوون راگەیاند و دەڵێت، چەندین ناوەندی بۆ پێشکێشکردنی داواکاری لە پارێزگاکانی دیمەشق، حەلەب، رەققە، دێرەزوور و حەسەکە کردەوە