لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە باڵکئەسیر 3 کەس گیانیان لەدەستدا و 31ی دیکە بریندار بوون

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە شارۆچکەی باندرما سەر بە پارێزگای باڵکئەسیری تورکیا لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگردا، 3 کەس گیانیان لەدەستدا و 31 کەسی دیکە برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
 
رووداوەکە کاژێر 03:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی یەکی ئایاری 2026 لە یەکتربڕی کولەفلی روویدا. پاسێکی نەفەرهەڵگر کە لە تەکیرداغەوە بەرەو ئیزمیر دەچوو، بەهۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵی شۆفێرەکەیەوە وەرگەڕا.
 
لە رووداوەکەدا هەریەک لە نەزیرە ئاکۆڤا، ئەلیف کێل و کەمال جان سەرت لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستدا و 31 کەسی دیکە برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
 
دوای ئاگادارکردنەوە، تیمەکانی تەندروستی، بەرگری شارستانی و پۆلیس رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
 
بریندارەکان، دوای چارەسەری سەرەتایی لەلایەن تیمەکانی تەندروستییەوە، بە ئەمبوڵانس بۆ نەخۆشخانەکانی دەوروبەر گوێزرانەوە. تەرمەکانیش رەوانەی دادپزیشكی نەخۆشخانەی فێرکاری و توێژینەوەی باندرما کران.
 
بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی تورکیا، تەنیا لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا 55 هەزار و 41 رووداوی هاتووچۆ لە تورکیا و باکووری کوردستان روویانداوە، کە تێیاندا 140 کەس گیانیان لەدەستداوە و 30 هەزار و 517 کەسیش بریندار بوون.
 
هەر بەپێی ئامارەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، 157 هەزار و 195 رووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون. لەو رووداوانەدا 420 کەس گیانیان لەدەستداوە و 78 هەزار و 313 ـی دیکەش بریندار بوون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە

قەرەیلان: پرۆسەی ئاشتی وەستێنراوە و بەبێ ئازادیی ئۆجەلان چەک دانانێین

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایدەگەیێنێت، پرۆسەی ئاشتی ئێستا "هەڵپەسێردراوە و وەستێنراوە" و دەڵێت، بەبێ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و دابینکردنی گەرەنتی یاسایی، پرۆسەی چەکدانان جێبەجێ ناکرێت و داواش لە دەوڵەتی تورکیا دەکات واز لە "حیساباتی هەڵبژاردن" بهێنێت.