خومەینی لە بەڵگەنامەکانی هەواڵگری تورکیا چ ناوێکی هەبووە؟

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رەسەن رەمزی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی تورکیا (میت) بەڵگەنامەیەکی مێژوویی بە پۆلێنی "زۆر نهێنی" سەبارەت بە مانەوەی ئایەتوڵڵا خومەینی، رێبەری پێشووتری ئێران لە تورکیا بڵاوکردەوە.
 
مێژووی بەڵگەنامەکە بۆ ساڵی 1964 دەگەڕێتەوە،  ئاشکرای دەکات کە تەواوی قۆناخی مانەوەی خومەینی لە تورکیا لە ژێر چاودێری دەزگای هەواڵگریی تورکیادا بووە.
 
بەپێی بەڵگەنامەکە خومەینی لە نێوان 4ی تشرینی دووەمی 1964 تاوەکو 5ی تشرینی یەکەمی 1965  لە شاری بورسا لە باکوری رۆژئاوای تورکیا، لە ژێر چاودێری دەزگای هەواڵگریی تورکیا ماوەتەوە.
 
لە بەڵگەنامەکەدا هاتووە دەزگای هەواڵگری، کۆد ناوی "بێللی" بۆ خومەینی بەکارهێناوە.
 
بەڵگەنامەکە فەرمانێکە لە 11ی تشرینی دووەمی 1964 دەرچووە و لەلایەن زیا سەلئشک، بەرپرسی دەزگای ئاسایشی نیشتمانییەوە واژۆ کراوە و بە ناوی "میوانێکی ئێرانی" کە بەڵگەنامەکە بە "زۆر نهێنی" پۆلین کراوە بۆ کۆدی ژمارە 156 بۆ بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی ئیستەنبووڵ نێردراوە، سەبارەت بە مانەوەی ئایەتوڵڵا خومەینی رێبەری ئێران لە تورکیا.
 
خومەینی یەکێک بووە لە پیاوانی ئایینی کە بە ئاشکرا دژایەتی شا محەمەد رەزا پەهلەوی، شای ئێرانی کردووە. لە ساڵی 1963 لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێران زیندانی کرا، دوای ئازادکردنی لە ساڵی 1964 سەرەتا رەوانەی ئەنقەرە کراوە و لەوێ دەسەڵاتدارانی تورکیا خومەینی بۆ شاری بورسا دەگوازنەوە. دواتر خومەینی دێتە عێراق و پاشان بۆ پاریسی پایتەختی فەرەنسا. دواتر سەرکردایەتی شۆڕشی ئێرانی کرد کە محەممەد رەزا پەهلەوی لە دەسەڵات دوورخستەوە. خومەینی لە ساڵی 1979 بووە رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ساڵی 1989 کۆچی دواییکرد.
 
دەقی ناوەرۆکی بەڵگەنامەکە:
"میوانە ئێرانییەکە گەیشتووەتە تورکیا و بڕیاردراوە شوێنی مانەوەی لە شاری بورسا بێت، بەڕێوەبەرایەتی پەناگەی بورسا شوێنی مانەوە و کاروباری دیکەی پەیوەست بە میوانەکە رێکدەخات. رێنمایی پێویست چ بە نووسراو و چ بە شێوەی زارەکی بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەناگەی بورسا نێردراوە. کۆد ناوی "بێللی" وەکو وشەی نهێنی لە پەیوەندییەکان بۆ میوانەکە بەکاردەهێندرێت."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بیلال ئەردۆغان

بیلال ئەردۆغان: تورکیا لە بواری درۆندا لە سێ هێزە سەرەکییەکەی جیهانە

بیلال ئەردۆغان، کوڕی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا گۆڕانکاریی گەورەی بەسەردا هاتووە، ئێستا خۆی بڕیار لەسەر چارەنووسی دەدات، ئەوەش بەهۆی پەرەسەندنی هێزی پیشەسازیی بەرگریی وڵاتەکەیەوە