تورکیا
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا [لای راست] لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە).
رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) کۆببێتەوە.
بورهانەدین دوران، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رایگەیاند، کۆبوونەوەکە کاژێر 17:30 لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە ئەنقەرە دەبێت.
دوران، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "سەرۆککۆمارمان رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ کاژێر 17:30 لە کۆشکی سەرۆکایەتی، پێشوازی لە بەڕێز دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی دەکات."
دوایین کۆبوونەوەی ئەردۆغان و باخچەلی رۆژی 21ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بوو. تێیدا باسیان لە پرۆسەی چارەسەری و پێشهاتەکانی سووریا و دۆخی ناوچەکە کردبوو. کۆبوونەوەکەیان کاژێرێکی خایاندبوو.
دەرکردنی یاسایەکی تایبەت بۆ گەڕانەوەی گەریلاکانی پەکەکە، نەمانی قەییوم لەسەر شارەوانییەکان و ئازادکردنی زیندانییە سیاسییەکان، هەنگاوە سەرەکی و چاوەڕوانکراوەکانی پرۆسەی چارەسەرین. بەرپرسانی دەم پارتی دەڵێن، ئەگەری هەیە بەشێک لە هەنگاوەکانی پرۆسەکە لە مانگی ئایاردا دەستپێبکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ