بەهۆی سووڕانەوەی فڕۆکەیەک بەسەر یاریگایەکی تورکیا، ژەنەڕاڵێک سزادرا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای فڕینی فڕۆکەی جەنگی بەسەر یاریگادا لە کاتی یاریی نێوان فەنەرباخچە و کۆنیاسپۆر لە جامی تورکیا، ژەنەراڵ مەتە کوش، فەرماندەی فەرماندەیی بنکەی سەرەکیی سێیەمی ئاسمانیی لە کۆنیا، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و بۆ بارەگای فەرماندەیی هێزی ئاسمانی گواسترایەوە.
 
ئێوارەی رۆژی سێشەممە، 21ی نیسانی 2026، لە یاریی قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی زیراعەتی تورکیادا، کۆنیاسپۆر بە لێدانی پەناڵتی لە خولەکی 120دا لە فەنەرباخچەی بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناخی پێش کۆتایی.
 
ئەوەی سەرنجی خستە سەر یارییەکە، دەنگی فڕۆکە بوو کە لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا لە یاریگاکەدا بیسترا و لە پەخشی راستەوخۆشدا دەرکەوت.
 
ژەنەراڵ مەتە کوش، فەرماندەی فەرماندەیی بنکەی سەرەکیی سێیەمی ئاسمانیی کۆنیا، کە لە چەندین بۆنەدا لەگەڵ گرووپەکانی هاندەرانی کۆنیاسپۆر کۆبووەتەوە، چەند رۆژێک دوای یارییەکەی کۆنیاسپۆر و فەنەرباخچە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و بۆ بارەگای فەرماندەیی هێزی ئاسمانی گواسترایەوە.
 
هۆکاری پشت ئەم گواستنەوەیە، کە لەنێو هێزە چەکدارەکانی تورکیادا وەک "داگرتنی پلە" سەیر دەکرێت، جێگەی پرسیار بوو.
 
بە بینینی ئەو پانکارتەی کە لەنێو هاندەراندا لە یاریگاکەدا بەرزکرابووەوە و وێنەی فڕۆکەی ئێف-16ـی لەسەر بوو و تێیدا نووسرابوو "لە هەڵۆکانی ئاسمانەوە بۆ هەڵۆکانی نێو چیمەن، هیوای سەرکەوتن". دەرکەوت کە رووداوەکە بە هاوئاهەنگی لە نێوان هاندەرانی کۆنیاسپۆر و بەرپرسانی فەرماندەیی بنکەی سێیەمی ئاسمانی کۆنیادا کراوە.
 
دوای ئەوەی رووداوەکە لەنێو هێزە چەکدارەکانی تورکیادا کاردانەوەی لێکەوتەوە، ژەنەراڵ مەتە کوش لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و بۆ پۆستێکی کەمتر چالاک، کە بارەگای فەرماندەیی هێزی ئاسمانییە، گواسترایەوە.
 
لە شوێنی کوش، ژەنەرال ئێسات چەتین وەک فەرماندەی فەرماندەیی بنکەی سەرەکیی سێیەمی کۆنیا دەستنیشان کرا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بیلال ئەردۆغان

بیلال ئەردۆغان: تورکیا لە بواری درۆندا لە سێ هێزە سەرەکییەکەی جیهانە

بیلال ئەردۆغان، کوڕی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا گۆڕانکاریی گەورەی بەسەردا هاتووە، ئێستا خۆی بڕیار لەسەر چارەنووسی دەدات، ئەوەش بەهۆی پەرەسەندنی هێزی پیشەسازیی بەرگریی وڵاتەکەیەوە