رووداو-ئەنقەرە
لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا گەنجێکی کورد بەهۆی ئەوەی گوێی لە میوزیکی کوردی گرتووە لەلایەن چەند کەسێكەوە هێرشی کراوەتە سەر و کوژراوە. سێ هێرشکارەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بارش چاکانی تەمەن 20 ساڵ کە خەڵکی پارێزگای ئاگری باکووری کوردستانە و نیشتەجێی شارۆچکەی ئەتیمەسگوتی ئەنقەرەیە، کاژێر 22:30 خولەکی شەوی رابردوو بەچەقۆ هێرشی کراوەتەسەر و کوژراوە.
خێزانی ئەو گەنجە دەڵێن کوڕەکەیان بۆ چوونە پارک لەگەڵ هاوڕێکانیدا چووەتە دەرەوە و بەهۆی ئەوەی گوێی لە میوزیکی کوردی گرتووە گرووپێکی 3 کەسی هێرشیان کردووەتەسەر.
کوژرانی ئەم گەنجە کوردە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە. رەمزییە تۆسوون پەرلەمانتاری هەدەپە لە بازنەی ئامەد لە تویتێکدا نووسیویەتی "لە ئەنقەرە بارش چاکان کە گوێی لە میوزیکی کوردی گرتووە چەقۆیەکیان لە دڵی دا و کوشتیان، دووژمنی زمانی کوردی، مێژوو، کولتوور، سرووشت، کیلی گۆڕەکانیانن، بەکورتی دووژمنی هەمووشتێكی کوردن!!! ئەم دووژمنایەتییە کۆتایی ئێوە دەبێت.. فاشیستن فاشیست!!!".
پەرلەمانتارێكی دیکەی هەدەپە تویتێکی بە کوردی کردووە. عومەر ئۆجەلان پەرلەمانتاری هەدەپە لە بازنەی روها نووسیوویەتی، "ئەوان بەردەوام بارشیان کوشت. دوژمنایەتیکردنی کورد لە رۆحیاندا هەیە".
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو کەسانەی هێرشیان کردووەتە سەر چاکان و هاوڕێکانی خەڵکی شارەکانی یۆزگات، کرککالە و تۆکاتی تورکیا بوونە. لە هێرشەکەدا بارش چاکان چەقۆیەک بەر دڵی کەوتووە و لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە. تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی ئۆزەل تەتیماد گوازراوەتەوە و سێ هێرشبەرەکەش دەستبەسەرکراون. بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە تەرمی چاکان بەخاک بسپێردرێ.
ئەمە یەکەمینجار نییە لە تورکیا بەهۆی کوردبوونەوە گەنجانی کورد بکوژرێن. ئەمراهـ گەزەر لە کانوونی یەکەمی 2009 لە ئەنقەرە بەهۆی چڕینی گۆرانییەکی کوردی لە ئاهەنگێکدا، پۆلیسێک بۆسەی بۆ دانایەوە و چەند فیشەکێکی پێوەنا و کوشتی.
سەدات ئاکباشی تەمەن 21 سال لە 8ی ئەیلولی 2015 لە ئیستەنبووڵ کاتێك بە تەلەفۆن بە کوردی قسەی دەکرد لەلایەن 6 کەسەوە درایە بەر چەقۆ و کوژرا.
قادر ساکچی تەمەن 55 ساڵ و بورهان ساکچی کوڕی لە 16ی کانوونی یەکەمی 2018 لە ساکاریا بەهۆی قسەکردنیان بە زمانی کوردی تەقەیان لێ کرا، باوکەکە کوژرا و کوڕەکەشی بە قورسی برینداربوو.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ