600 کیلۆمەتری بڕی و تاکە هاندەری یانەکەی بوو

21-12-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هاندەرێکی یانەی شارەوانیی تۆکاتی تورکیا 600 کیلۆمەتری بڕی وەکو تاکە هاندەر پشتیوانیی لە یانەکەی کرد کە یارییەکە بە بێ گۆڵ یەکسان بوو.
 
لە هەفتەی 15ی خولی یانە پلە سێیەکانی تورکیادا، یانەی شارەوانیی تۆکات بووە میوانی یانەی دوزجەسپۆر.
 
یانەی شارەوانیی تۆکات بە بێ هاندەر رووی لە پارێزگای دوزجە کرد. لە شوێنی هاندەرانی ئەو یانەیەدا تەنیا یەک کەس هەبوو و بە جۆش و خرۆشەوە هانی یانەکەی دەدا.
 
ئەو هاووڵاتییە 600 کیلۆمتر ریگەی بڕیبوو، بۆ ئەوەی هانی یانەکەی بدات.
 
ئەگەرچی کەش و هەوا سارد بوو، بەڵام ئەو تاکە هاندەرە یانەکەی جێنەهێشت و لە تەواوی یارییەکەدا هانی یاریزانانی دا.
 
لە ماوەی 90 خولەکدا بێ پچڕان، هانی یانەکەی دەدا و چەپڵەی بۆ یاریزانان لێدەدا، لەو کاتەشدا کە یاریزانانی یانەکەی هەڵەیەکیان دەکرد، ناڕەزایی دەردەبڕی، یانیش هانی دەدا بۆ ئەوەی هەڵە دووبارە نەکاتەوە. یارییەکە بە بێ گۆڵ کۆتایی هات. 
 
ئەو تاکە هاندەرەی یانەی شارەوانیی تۆکات لە میدیای تورکیا و باکووری کوردستاندا بووە جێی باس.
 
کۆمێنتەکان زیاتر لەسەر ئەوە بوون کە 600 کیلۆمەتری بۆ یارییەک بڕیوە کە گۆڵی تێدا نەکرا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی

ئایشەگوڵ دۆغان: بەناوی ملیۆنان کەسەوە چاودێریی راپۆرتە هاوبەشەکە دەکەین

گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لەبارەی راپۆرتی کۆمیسیۆنی پەرلەمانەوە رایگەیاند، "دەبێت ئیدی بەناوی ملیۆنان کەسەوە هەموومان پێکەوە چاودێریی ئەم راپۆرتە بکەین و جێبەجێکردنی مسۆگەر بکەین."