رووداو دیجیتاڵ
ئامەدی باکووری کوردستان لەڕووی رووبەرەوە یەکێکە لە 10 گەورەترین پارێزگاکانی تورکیا و لەڕووی ژمارەی دانیشتووانەوەش لە پلەی 12ـەمین دایە.
پارێزگای ئامەد، بەهۆی گەشەی دیمۆگرافیی ساڵانی دوایی و سنوورە فراوانە جوگرافییەکەیەوە، گرنگیی ستراتیژیی خۆی لەسەر نەخشەی تورکیا بە ژمارە سەلماندووە.
ئامەد، بەهۆی فراوانیی خاکەکەی و بەهۆی ئەو هێزە مرۆییەی لەخۆی دەگرێ، چی دیکە تەنیا ناوەندێکی مێژوویی نییە، بەڵکو یەکێکە لە گەورەترین هێزە گەورەشارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا.
بەگوێرەی داتای دامەزراوەی ئاماری تورکیا، ئامەد لە ریزبەندیی گەورەیی جوگرافیدا لەنێو 81 پارێزگاکەی باکووری کوردستان و تورکیادا لە پلەی 10ـەمین دایە.
ئامەد کە رووبەرێکی گەورەی نزیکەی 15 هەزار و 162 کیلۆمەتر چوارگۆشەی هەیە و دەشتە بەپیتی هەیە و 17 شارۆچکە لەخۆدەگرێ.
ئەم فراوانییە، ئامەد ـی کردووەتە یەکێک لە ناوچە هەرە گرنگەکانی تورکیا لە بوارەکانی کشتوکاڵ و لۆجیستیکدا.
داتانا دەریانخستووە، ئامەد لە ریزبەندیی ژمارەی دانیشتوواندا نازناوی 12ـەمین پڕ دانیشتووانترین شاری تورکیا و باکووری کوردستانی هەڵگرتووە.
ئامەد، بە ژمارەی دانیشتووانی کە ملیۆنێک و 800 هەزاری تێپەڕاندووە، رکابەریی زەبەلاحەکانی پیشەسازی وەک کۆجائەلی تورکیا و دیلۆک ـی باکووری کوردستان دەکات، بەتایبەتی بەهۆی ئەوەی یەکێکە لەو پارێزگایانەی کەمترین تێکڕای تەمەنی هەیە، وەک "دینامیکیترین هێزی داهاتوو" دادەنرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ