رووداو دیجیتاڵ
دوای نیشتنەوەی فرۆکەکەی لە ئەنقەرە بەهۆی کێشەی تەکنیکی، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا ئەمرۆ بەیانی ئەنقەرەی جێهێشت و بەرەو یەریڤان بەڕێکەوت.
ئێوارە 3ی ئایاری 20226، فڕۆکەکەی سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا بەڕیگاوەبوو لە مەدریدەوە بەرەو یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا، بەڵام بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە بەپەلە لە ئەنقەرە نیشتەوە. پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا بە ناچاری شەوێکی لە ئەنقەرە بەڕێکرد.
درەنگی دوێنی شەو، لەژێر رێکارێکی تووندی ئەمنی، سانچێز و شاندەکەی شەوەکەیان لە هۆتێلێک لە ئەنقەرە بەسەر برد، دوای چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکە ئەم بەیانییە هۆتێلەکەیان بەجێهێشت.
بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی فەرمیی ئیسپانیا EFE بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، فرۆکەی ئەیرباس A310 کە پێدرۆ سانچێزی هەڵگرتبوو، بۆ هەشتەمین لووتکەی کۆمەڵگەی سیاسیی ئەورووپا بەڕێگاوە بووە بۆ ئەرمینیا، بەڵام بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە بەپەلە لە فرۆکەخانەی ئەسەنبۆغا، لە ئەنقەرە نیشتەوە. دوای چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکە، ئەم بەیانییە، سانچێز درێژەی بە گەشتەکە داوە و بەرەو ئەرمینیا بەڕێکەوتووە.
ئەمە جاری دووەمە فرۆکەکەی سانچێز تووشی کێشەی تەکنیکی دەبێت و سانچێز بۆ کۆبوونەوە نێودەڵەتییەکان دوا دەخات. لە 4ی ئەیلوولی 2025 جارێکی دیکە شانچێز بۆ بەشداری کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئۆکرانیا لە پاریس بەڕێکەوتبوو، بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە بەپەلە گەڕایەوە فرۆکەخانەی مەدرید و بە ئۆنلاین بەشداری لەو کۆبوونەوەیەدا کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ