زیاتر لە 100 پەرلەمانتار و ستافی پەرلەمانی تورکیا رەوانەی نەخۆشخانە کران

04-07-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بە گومانی ژەھراویبوون، زیاتر لە 100 پەرلەمانتار و کارمەندی پەرلەمانی تورکیا سەردانی نەخۆشخانەیان کرد.   
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیای ئەو وڵاتە بڵاوکراونەتەوە، شەوی رابردوو سێی تەمموزی 2025 زیاتر لە 100 پەرلەمانتار و کارمەندی پەرلەمان بەھۆی رشانەوە، سکچوون و بێتاقەتی سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.
 
تاوەکو ئێستا ھیچ لێدوانێکی فەرمی لەوبارەیەوە نەدراوە، بەڵام ئاماژە بەوە دەدرێ ھۆکارەکەی دەکرێت ئاوی پەرلەمان بووبێت. 
 
سەما سیلکین ئون، پەرلەمانتاری پارتی یەنی یۆل کە یەکێک بوو لەوانەی تەندروستی تێکچووە رایگەیاند: "لە بەیانییەوە بەردەوام دەڕشێمەوە. لە دەرەوە هیچ شتێکم نەخواردووە، بێجگە لەو خواردنانەی لە خواردنگەی پەرلەمان خواردوومە، هیچ خۆراکێکم بەکار نەهێناوە".
 
دوای ئەو رووداوە، سەرۆکایەتیی خزمەتگوزارییەکانی پشتیوانیی پەرلەمانی تورکیا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، نموونەی خۆراک بۆ پشکنین نێردراون و هیچ نیشانەیەکی ژەهراویبوون لە خواردنەکاندا نەدۆزراوەتەوە، رەنگە لە سەرانسەری ئەنقەرەدا پەتایەک هەبێت.
 
بەرپرسان ئاماژەیان بەوەداوە، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ئەنقەرە گفتوگۆیان کردووە و پێیانگوتراوە لە سەرانسەری پارێزگاکەدا پەتایەک بڵاوبووەتەوە. 
 
هەندێک لە کارمەندانی پەرلەمان دەڵێن: "رەنگە ئامێرەکانی پاڵاوتن، ئاو بە تەواوی پاک نەکەنەوە. دەبێت لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی ئاوەکە بکرێت".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە