تورکیا: سێ پلانمان بۆ شەپۆلی کۆچ لە ئێرانەوە هەیە

05-03-2026
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئێران و هاوپەیمانان، سێ پلانی جیاوازیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی شەپۆلی کۆچبەران ئامادە کردووە، بەڵام جەختدەکاتەوە کە تاوەکو ئێستا هیچ جووڵەیەکی نائاسایی لە سنوورەکان بەدی نەکراوە.
 
مستەفا چفتچی، وەزیری ناوخۆی تورکیا، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فیدراسیۆنی راگەیاندنی وڵاتەکەی ئاشکرای کرد، حکومەتی ئەنقەرە بۆ هەر ئەگەرێکی هاتنی کۆچبەران لە ئێرانەوە ئامادەکاریی کردووە. 
 
بەگوتەی چفتچی، تورکیا لەسەر سێ سیناریۆ کار دەکات:
 
پلانی یەکەم: رێگریکردن لە گەیشتنی کۆچبەران بە سنوورەکانی تورکیا و پێشوازیکردن و بەڕێوەبردنیان لەنێو خاکی ئێراندا.
پلانی دووەم: ئەگەر کۆچەکە رانەگیرێت، دروستکردنی "ناوچەی ئارام" لەسەر هێڵی سنوور و کۆنترۆڵکردنی جووڵەکان لەوێ.
پلانی سێیەم: وەک رێگەی کۆتایی، حەواندنەوەی کۆچبەران لەنێو سنوورەکانی تورکیادا بە شێوەیەکی کۆنترۆڵکراو.
 
وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاماژەی بەوەش کرد، وەک قۆناخی یەکەم، ئامادەکاری بۆ حەواندنەوەی 90 هەزار کەس لە کەمپەکان و شوێنە کاتییەکان کراوە. بەڵام دڵنیایی دایە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی و گوتی: "لە دەروازە سنوورییەکانەوە هیچ جووڵەیەکی نائاسایی نییە."
 
لە 28ـی شوباتی رابردووەوە، هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە و مەترسیی ئاوارەبوونی خەڵکی ئەو وڵاتە بەرەو سنوورەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان لەئارادایە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە

قەرەیلان: پرۆسەی ئاشتی وەستێنراوە و بەبێ ئازادیی ئۆجەلان چەک دانانێین

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایدەگەیێنێت، پرۆسەی ئاشتی ئێستا "هەڵپەسێردراوە و وەستێنراوە" و دەڵێت، بەبێ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و دابینکردنی گەرەنتی یاسایی، پرۆسەی چەکدانان جێبەجێ ناکرێت و داواش لە دەوڵەتی تورکیا دەکات واز لە "حیساباتی هەڵبژاردن" بهێنێت.