رووداو دیجیتاڵ
لە گۆڕەپانی شیشهانەی ئیستەنبووڵ، خۆپێشاندانێک بۆ پرۆتێستۆکردنی پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و ئاسایشی ناوخۆ لە گەڕەکە کوردنشینەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب بەڕێوەچوو. دوای کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی، پۆلیس دەستوەردانی کرد و ژمارەیەک کەسی دەستگیرکرد.
بە بانگەوازیی پلاتفۆرمی دامەزراوە دیموکراتییەکان، ژمارەیەک کەس لە گۆڕەپانی شیشهانە کۆبوونەوە و پانکارتیان بە زمانەکانی کوردی و تورکی بەرزکردبووەوە کە لەسەری نووسرابوو "رۆژئاڤا ویژدانە، ئازادییە، بەرخودانە؛ تەسلیم نابێت".
هەریەک لە نەهیر سەڤیم، جێگری هاوسەرۆکی پارتی رەنجدەران؛ فەرایی یڵماز، هاوسەرۆکی پارتی سۆسیالیستی بنیاتنانەوە؛ مەدیها یوکسەل، ئەندامی ئەنجوومەنی پارتی شۆڕشگێڕ؛ شاهین توموکلۆ، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندیی پارتی سۆسیالیستی ستەملێکراوان؛ ئاریفە چنار، هاوسەرۆکی رێکخستنەکانی دەم پارتی لە ئیستەنبووڵ و ئوناڵ یوسوفئۆغڵو، ئەندامی ئەنجوومەنی دەم پارتی قسەیان کرد. جەخت لەسەر پشتیوانیکردنی گەڕەکە کورد و سریانییەکانی حەلەب کرایەوە.
دوای پێشکێشکردنی گوتارەکان و لە کاتی بڵاوەپێکردنیاندا، پۆلیس دەستوەردانی کرد و بەلایەنی کەمەوە 30 کەسی دەستگیرکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ