گوتەبێژی ئاکپارتی: داهاتووی کورد، عەرەب و تورکمان لە سووریا یەکە

13 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) رایدەگەیێنێت، سیاسەتی وڵاتەکەی لە سووریا لەسەر بنەمای "برایەتی"یە و ئەو گرووپانەشی دژی بنەمای "یەک سوپا و یەک سووریا" چەک هەڵدەگرن، بە خزمەتکاری هێزە بیانییەکان ناودەبات.
 
ئەمڕۆ هەینی 9ی کانوونی دووەمی 2026 عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاکپارتی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) پەیامێکی لەبارەی دۆخی سووریا بڵاوکردەوە، تێیدا ئاماژەی بەوە کرد، ئاشتیی نێوخۆیی و یەکپارچەیی خاکی سووریا بۆ تورکیا گرنگە.
 
عومەر چەلیک نووسیویەتی، "ئاشکرایە ئەوانەی دژی بنەمای 'یەک دەوڵەت، یەک سوپا، یەک سووریا' چەک هەڵدەگرن، خزمەتی ناوەندەکانی هێزی بیانی دەکەن." بە بڕوای ئەو، بوونی دوو سوپا یان گرووپی چەکداریی نایاسایی لە سووریا، تەنیا لە بەرژەوەندیی "ناوەندە خراپەکارەکانی هێز"ـە.
 
سەبارەت بە پێکهاتەکانی سووریا، گوتەبێژی ئاکپارتی دەڵێت، "لە سووریا داهاتووی تورکمان، عەرەب، کورد و هەموو براکانمان لە یەک ئاراستەدایە. کاری ئەو کەسانەی هەوڵدەدەن لە ئاراستەیەکی دیکە بن، جگە لە هەوڵدان بۆ تێکدانی داهاتووی هاوبەش هیچی دیکە نییە."
 
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، عومەر چەلیک بەرگری لە سیاسەتی ئەنقەرە دەکات و دەڵێت، "ساڵانێکە هەموو گەلانی ناوچەکە شایەتحاڵی ئەو تێکۆشانەی سەرۆککۆمارمانن کە بۆ ئەوەی هەموو سووریا بە هەموو پێکهاتە ئیتنی و مەزهەبییەکانییەوە یەکگرتوو و پێکەوەبن، دەیکات."
 
گوتەبێژەکەی ئاکپارتی جەختیشی کردەوە کە کاتی ئەوە هاتووە هەنگاوی راست بنرێت و سیاسەتی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ سووریا "سیاسەتی برایەتییە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە).

سەرۆکی جەهەپە: ئاشتی لە سووریا، زیاتر لە هەمووان بۆ تورکیا پێویستە

سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لەبارەی دۆخی حەلەب دەڵێ، پێویستە تورکیا لەجیاتی پێکدادان، دیپلۆماسی و دانوستاندن لەپێشینە دابنێت و رایگەیاند، "ئاشتی لە سووریا، زیاتر لە هەمووان بۆ تورکیا پێویستە، ئاشتی بۆ کوردی تورکیا و کوردی سووریاش پێویستە."